بەوێنە.. رێكخراوی وار بڕوانامەی بەسەر بەشداربووانی خولی گەنج و پڕۆژە دابەشكرد

بەوێنە.. رێكخراوی وار بڕوانامەی بەسەر بەشداربووانی خولی گەنج و پڕۆژە دابەشكرد

زاری كرمانجی-بارزان: ڕۆژی 5-10-2019 لە سەیرانگەی ڕێزان و لە ڕێستۆرانتی "ڕووبار" بە ئامادەبوونی شێخ خڵات بارزانی و قائمقامی قەزای مێرگەسۆرو و لایەنە حزبی و حكومیەكانی قەزاكە، بەبەشداری مامۆستا و بەشدارانی خول "ڕێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە" بە هاوكاری ناوەندی وەرزش و لاوانی مێرگەسۆر" هەڵسا بە دابەشكردنی بڕوانامە بەسەر بەشداربوانی خولی "گەنج و پڕۆژە" كە بۆ ٨ هەفتە و ماوەی ٤٥ ڕۆژ بەردەوام بوو.
سەرەتای مەراسیمەكە بە خولەكێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد، پاشان "هەژار ماهر" بەرپرسی ڕێكخراو ئاماژەی بە كارو چاڵاكیەكانی شەش ساڵی ڕابردووی تەمەنی ڕێكخراو كر، دواتر سوپاس و پێزانینی ڕێكخراوی وار لەلایەن شێخ خڵات بارزانی بەخشرایە ماموستایانی خول، هەروەها سوپاس و پێزانین لەلایەن ڕێكخراوی وار بەخشرایە هەموو ئەو كەسانەی یارمەتی دەرو هاوكاری خول بوون لە ڕووی مادی و مەعنەوی، بەشێكی تری مەراسیمەكە تایبەت بوو بە بەخشینی سوپاس و پێزانین بەو پەیج و ئەكاونتانەی كە لەسەرەتای خولەكەدا تا كۆتا ڕۆژ بەشداربوون لە بڵاوكردنەوە و ڕووماڵكردنی بابەتەكان، دواتر كورتە فیلمەك لەسەر تێكڕای خولەكە پەخشكرا و ئامانج و گرنكی خولەكە تێدا باسكرابوو ئامادەبوان بە خۆشحاڵیەوە تێڕوانیان بۆی هەبوو، لەكۆتا بەرنامەی كاری مەراسیمەكەدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە ۱۰۰ گەنج و لاوی دەڤەرەكە، كە بەشداری خول ببوون و توانیان هەنگاوێكی تر پەرە بەخۆیان بدەن و ببنە هەوێنی سەركەوتنی خۆیان و كۆمەڵگەكەیان.

 

 



 

 

 

 

 

 

 

 
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو