بەوێنە.. كارە دەست ڕەنگینەكانی مامۆستایەكی قوتابخانه‌ی دۆلاڤاژێ‌ هه‌مووانی سەرسام كردووە

بەوێنە.. كارە دەست ڕەنگینەكانی مامۆستایەكی قوتابخانه‌ی دۆلاڤاژێ‌ هه‌مووانی سەرسام كردووە

محەمەد هەسنانی-سۆران:
كارە نایاب و دەستڕەنگین و هونەرییەكانی مامۆستایەكی قوتابخانه‌ی داستانی دۆلاڤاژێ ناحكومی لە شاری سۆران، خەڵكی ناوچەكەو مامۆستاو قوتابیانی سەرسام كردووەو قوتابیانیشی فێری هونەرەكەی دەكات.
م. سەلوا مەحموود مامۆستا لە قوتابخانه‌ی داستانی دۆلاڤاژێ لەشاری سۆران، جگە لەوەی رۆژانە لەكاتی وانە وتنەوەی قوتابیانی فێری بەهرەی دەستڕەنگینی دەكات، كە لەم رێگەیەوە فێری نەخشاندن و دروستكردنی جۆرەها تابلۆ و نوسینی وێنەی سەر كاغەز و بەهرەی جۆراو جۆر بوونە، لە هەمان كاتیشدا ئەم مامۆستایە لەسەر شوێن و دیواری قوتابخانەو خوێندنگە چەندین تابلۆ و وێنەو دروشمی جۆراو جۆرو سەرەنج راكێشی نەخشاندووە".
كارە هونەرییەكانی ئەم مامۆستایە بووتە جێگەی سەرەنج و سەرسامی مامۆستاو قوتابیان و خەڵكی ناوچەكە هیوای بەردەوام بوونی كارە جوان و نایابەكانی بۆ دەخوازن.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو