بەپەلە .. سبەی دوو موچە دابەش دەكرێن

بەپەلە .. سبەی دوو موچە دابەش دەكرێن

زاری كرمانجی – چۆمان : سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ زاری كرمانجی ئاشكرای كرد، سبەی چوارشەممە مامۆستایانی وانەبێژ دوو مووچەیان پێدەدرێت.
مامۆستا چەتۆ، بەڕێوەبەری پەروەردەی چۆمان بۆ زاری كرمانجی پشت راستی هەواڵەكەی كردەوە و رای گەیاند" رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 4 – 12 – 2019 لە دیوانی پەروەردە بەشی ژمێریاری دەست دەكەین بە دابەش كردنی پارەی وانەبێژی تایبەت بۆ مامۆستایانی سنوورەكەمان .
بەڕێوەبەری پەروەردەی چۆمان لە رێگەی زاری كرمانجی داواشی لە سەرجەم قوتابخانەكانی سنوری بەرێوەبەرایەتیەكەیان كردەوە ئەوانەی مامۆستای وانە بێژیان هەیە سەردانیان بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی .
بەپێی زانیاریەكان، دابەش كردنی پارەی وانەبیژی مامۆستایانی باڵەكایەتی و چۆمان، بۆ مانگی 9 و 10ی 2019 یە .

بیروڕا

زۆرترین بینراو