بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە روونكردنەوە لە بارەی كێشەی عومرەكارانی كورد بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە روونكردنەوە لە بارەی كێشەی عومرەكارانی كورد بڵاودەكاتەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە روونكردنەوەیەك لە بارەی كێشەی بەشێك لە عومرەكارانی ھەرێم لە سعوودیە بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، هۆكاری درەنگ كەوتنیان تێچكوونی فڕۆكەیەكی هێلی ئاسمانی عێراقی بووە.

بە گوێرەی روونكردنەوەكەی بەڕێوەبەرایەتییەكە، لە مانگی رەمەزان، زیاتر لە 6 هەزار عومرەكار لە هەرێمی كوردستانەوە بەرەو سعوودیە و بە مەبەستی عەمرەكردن گەشتیان كردووە و لەوێش بەهۆی ئەوەی فڕۆكەیەكی جۆری جامپۆی هێلی ئاسمانی عێراق تێكچووە، خشتەی گەشتەكانیش لەگەڵی گۆڕانكاری تێكەوتووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بە هەوڵی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە، كێشەكە چارەسەر كراوە لە ماوەی 3 بۆ 4 رۆژی داهاتوو، ھەموو عومرەكارانی ھەرێم دەگەڕێنەوە فرۆكەخانەكانی ھەولێرو سلێمانی.

لە بارەی بوونی كەمتەرخەمی كۆمپانیاكانیش بەرامبەر بە عومرەكاران و پێشكەش نەكردنی خزمەتگوزارییەكان، رایدەگەیەنێت، ھەر عومرەكارێك سكاڵای لەسەر ھەر كۆمپانیەك ھەیە كە بەڵێنەكانی بەرامبەر جێبەجێنەكردوون، دەتوانێت سكاڵا تۆمار بكات.

دووپاتیش دەكاتەوە، بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لێژنەیەكی تایبەتی لێكۆڵینەوەی پێكھێناوە بۆ ئەوەی رێكاری توند و پێویست بەرامبەر كەمتەرخەمی ھەركۆمپانیایەك دەگرێتەبەر.

هاوكات روونیشیدەكاتەوە، بەڕێوەبەرایەتییەكەیان پەیوەندی بەدەستەی باڵای حەجی عێراق دەكات بۆ ئەوەی رێكاری پێویست بەرامبەر ھێڵی ئاسمانی بگیرێتەر لەحاڵەتی بوونی ھەرگرفتێكی تەكنیكی یاھەر ھۆیەك ببێتە ھۆكاری دواكەوتن لەخشتەی ڕۆیشت و گەرانەوەی عومرەكارانی ھەرێمی كوردستان.

ئ. م

زۆرترین بینراو