بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران پلانی بۆ جەژنی قوربان راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران پلانی بۆ جەژنی قوربان راگەیاند

زاری كرمانجی-سۆران: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، پلانی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان ئاشكرا كرد و داوا لە شوفێر و هاووڵاتیان دەكات پابەندی یاسا و رێنمایەكانی هاتووچۆ بن
رائید دلاوەر لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، لە پرێسكۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا پلانی هاتووچۆی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان، راگەیاندو گووتی " بە هەماهەنگی دەزگا ئەمنی و حكومیەكانی دەڤەری سۆران، سەرجەم ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ئەرك و ئامادەباشیدان لە سنووری هەر چوار شارۆچكەكانی (سۆران، رواندز، مێرگەسۆر، چۆمان) بەسەرجەم شارەدێ كانی سنووری بەرێوەبەرایەتیمان، لەسەر شەقام و شوێنە گەشتیاریەكان بەتایبەتی هاوینەهەواری (گەلی عەلی بەگ، بێخال، جوندیان، پانكی رواندز، كۆڕەكی گەشتیاری)".
گووتیشی " داوا لە شوفێر و هاووڵاتیان دەكەین پابەندی یاسا و رێنمایەكانی هاتووچۆ بن، تا سەرو ماڵ و گیانیان پارێزراو بێت و دووربن لە رووداوی هاتووچۆ، بەپێی بنەماو هێمایەكانی هاتووچۆ، پاراستنی ئاراستەی راستی رێچكەی رێگا، ئەنجام نەدانی رەتبوون و گۆڕینی ئاراستەی رێڕەو لە شوێنە قەرەباڵغەكان، هەروەها لێ نەخوڕینی ئۆتۆمبێل لە ژێر كاریگەری مادەی بێهۆشكەر و كحولی یان لەباری ناجێگری جەستەیی و هەڵچوونی دەرونی.

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو