
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مەسیحیەکان: بۆ ئه‌مساڵی جه‌ژن ته‌نیا مەڕاسیمی نوێژی جەژن لەکەنیسە ئەنجام دەدرێت
زاری كرمانجی- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مەسیحیەکان له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رباره‌ی هاتنی جەژنی لەدایک بوونی حەزرەتی مەسیح ، ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەمەبەستی خۆپارێزی لەبڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو بۆ ئەمساڵی جەژن (تەنھا مەراسیمی نوێژی جەژن) لەکەنیسە ئەنجام دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مەسیحیەکان له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه جیا لەمە ھیچ کۆبوونەوەو گردبوونەوە یان ئاھەنگ لە گۆرەپان یان ھۆڵی بۆنەکانی کەنیسە ئەنجام نادرێت .