بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان

بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان

ئومێد خەلیل-سۆران:
دوای بڵاوبوونەوەی چەند توشبووێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە قەزای چۆمان و دەوروبەری و ناحیەی خەلیفان، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، داواكارە لە هاووڵاتییان زیاتر پابەندی رێنمایە تەندروستیەكان بن.
مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبن، بە تایبەت لە دەڤەری سۆران كە لەم ماوەی دوایدا چەندین حاڵەت لە قەزای چۆمان و دەوورووبەری تۆماركراوە، بوونی مەترسییەكی زۆر و پابەند نەبوونی هاووڵاتییان بە رێنماییەكانی خۆپارێزی دووركەوتنەوە لە شوێنی قەرەبالخ بەپێی پێویست نییە و ئەركە زیاتر پابەندی رێنماییەكان بن".
لەلای خۆیەوە د. كاروان جەمال، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند " پیویستە هاووڵاتییان زیاتر پابەندی رێنماییەكای تەندروستی ببن، بە تایبەت بە بەكارهێنانی دەمامك و دەستەوانە و كەرستە خۆپارێزیەكان و دووركەوتنەوەیان لە شوێنە قەرەباڵغیەكان، ئەگەرنا مەترسیەكی گەورە بەدوای خۆیەوە دەهێنێت.

زۆرترین بینراو