بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران 102 تووشبووی كۆرۆنا لە سنوورەكەمان تۆماركراوە

بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران 102 تووشبووی كۆرۆنا لە سنوورەكەمان تۆماركراوە

بەهرۆز محەمەد-سۆران:
بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، ئاشكرای دەكات " كە رۆژانە تووشبووانی كۆرۆنا لە سۆران تۆمار دەكرێن و ئەگەر خەڵك خۆیان نەپارێزن ئەوە رێژەكە زیاتر بەرزدەبێتەوەو مەترسیدارە.
د. كاروان جەمال، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند " لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران زیاتر لە 102 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە، لەوانەش بەدیان كەس چاكبوونەتەوە، بەردەوامیش رێژەكە لە زیادبووندایە، بۆ رێگرگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ئەركە هاووڵاتییان زیاتر پابەندی رێنمایە تەندروستییەكان بن".
ئەوەشی خستەروو " هیوادارین خەڵك پابەندی رێنمایەكان بێت بۆ ئەوەی رێژەی تووشبووان كەم بێتەوە، هیوای سەلامەتیش بۆ ئەوانەی كە لە نەخۆشخانەو سەنتەرەكان لە ژێر چاودێریدان.

زۆرترین بینراو