بەڕێوەبەری كار و راهێنانی پیشەیی سۆران: ئەو خولانەی دەكەینەوە زیاتر پیشەیین

بەڕێوەبەری كار و راهێنانی پیشەیی سۆران: ئەو خولانەی دەكەینەوە زیاتر پیشەیین

رائیب شێروانی – سۆران: عەبدولسەلام مەروان، بەڕێوەبەری كار و راهێنانی پیشەیی سۆران لە دیدارێكی كورتدا لەگەڵ هەفتەنامەی زاری كرمانجی دیاركرد:" بەرێوەبەرایەتیەكەمان لە دوو بەشی سەرەكی پێك دێت، راهێنانی پیشەیی، لەگەڵ كار، هەم خول دەكەینەوە، كە تا ئێستا توانیومانە بە دەیان خولی جۆراوجۆر بكەینەوە، هەمیش هەڵی كار بۆ دەرچووان و بێ كاران دەرەخسێنین، كە تا ئێستا توانیومانە هەڵی كار بۆ دەیان كەسی بێكار و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان بدۆزینەوە.
بەڕێوەبەری كار و راهێنانی پیشەیی سۆران رایگەیاند:" بەڕێوەبەرایەتیەكەمان لە دوو بەشی سەرەكی پێك دێت، راهێنانی پیشەیی، لەگەڵ كار، هەم خول دەكەینەوە هەمیش هەڵی كار دەرەخسێنین، رۆژانە كاروچالاكیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەین، بەردەوام خولی جۆراوجۆر دەكەینەوە، هەڵی كار بۆ بێ كار و دەرچووان دەرەخسێنین، خولی راهێنانی پیشەی دەكەینەوە، بەهرەیەكی ژیانە، بۆ ئەوەی خەڵكەكە زیاتر شارەزایی هەبێت، خاوەن كۆمپانیا و كارگەكانیش بەدوای كەسی شارەزادا دەگەڕێن، كە كەسێك بێت شارەزای لە بواری كۆمپیۆتەر هەبێت، شارەزای كار بێت، بێگومان دەرفەتی كار بۆ ئەوانە زیاتر دەبێت.
عەبدولسەلام مەروان، روونیشیكردەوە:" ئەو خولانەی دەكەینەوە خولی پیشەیینە، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوەكانی بیانی ئەو خولانە دەكەینەوە و خەڵك فێری كار دەكەین، ئێستا خولی كۆمپیۆتەر و دروومانمان كردۆتەوە، هەروەها هەندێك لە كۆمپانیای بیانی خولی تەكنەلۆجیای زانیاری دەكەنەوە، چەند خولێكی دیكەش ئامادەنە و لەو چەند رۆژەدا دەكەینەوە.
عەبدولسەلام مەروان، بەڕێوەبەری كار و راهێنانی پیشەیی سۆران ئاشكراشی كرد:" لیژنەیەكی پەیوەندیدارمان هەیە، بۆ پەیداكردنی هەڵی كار بۆ ئەو كەسانەی كە لای ئێمە بەدوای دەرفەتی كاردا دەگەڕێن، زۆر جار كۆمپانیاكان داوای كەسێك دەكەن، لەگەڵ ئەو لیژنەی كە هەمانە پەیوەندی بەو كەسەوە دەكەین، بۆ ئەوەی لەو كۆمپانیایە كار بكات، ئێمە بووینەتە ئەلقەیەكی پەیوەندی لە نێوان ئەو كەسە و كۆمپانیا و كارگەكان كە داوای كەسانی بێ كار دەكەن".

زۆرترین بینراو