بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی سۆران رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی سۆران رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

زاری كرمانجی-سۆران:
توران خدر عیسا، بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند " دوای ئەوەی بەهاوكاری موختاری گەڕەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان لە رێگەی لیژنەیەكی تایبەتەوە دەستمان كرد، بە ناونووسین كردنی چەندین خێزانی كەمدەرامەتی سۆران و دەوروبەر، بڕیار وایە لە ئایندەیەكی نزیكدا هاوكاری دارایی حكومەت بەسەر ئەو خێزانانە دابەش بكرێت".
لە رونكردنەوەكەیدا گووتیشی " ئەگەرچی پێشتر باس لە ژمارەی خێزانەكان و بری پارەكە كرابوو، بەڵام ئەم ئامارانە ورد نین و لەداهاتوودا زانیاری زیاتر دەخەینەروو.

زۆرترین بینراو