بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر پەروەردەی رواندز بەسەر دەكاتەوە

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر پەروەردەی رواندز بەسەر دەكاتەوە

محەممەد مەحموود- رواندز
ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندزی كردوو بەدواداچوونی بۆ رەوشی پەروەردە و فێركردن كرد لەو سنوورە.
لەم بارەیەوە مامۆستا بەشدار عەبدولخالق بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ رادیۆی زاری كرمانجی ئامانجی سەردانەكەی بۆ شاری رواندز روونكردەو گووتی:" ئێمە ساڵانە بە پێی بەرنامەیەك پەروەردەكان بەسەردەكەینەوە پەروەردەی رواندزیش یەكێكە لەو پەروەردانەی ئەمڕۆ بەسەرمان كردۆتەوە، بەوپێیەی ئەم ماوەیە بەهۆی هاتنی ئەو شەپوڵە بەفرەو سەرماییەی كە ناوچەكەی گرتەوە دیارە لە رواندزیش هۆڵی قوتابخانەیەك زیانی پێكەوتووە و بەشێوەێكی مەیدانی ئەو قوتابخانەیەمان بەسەر كردەوە و ئەوەی لەتوانامان دابێت دەكەین.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر گووتیشی:" دەمانەوێت بزانین پڕۆسەی خوێندن چۆن بەڕێوەدەچێت و دەستخۆشیش لە مامۆستایان دەكەین كە بەو كەشە ساردە داوام دەكەن.
مامۆستا بەشدار، ئاماژەی بەوەشكرد: لەداهاتوودا پەروەردەكانی سۆران، مێرگەسۆر و چۆمانیش بەسەردەكەینەوە.

زۆرترین بینراو