بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی ئیدارەی سۆران بەوەکالەت دەست بەكاربوو

بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی ئیدارەی سۆران بەوەکالەت دەست بەكاربوو

پشتیوان کەریم - سۆران: 

نەبەز رفعت راوێژکاری وەزارەتی كشتوكاڵ لەهەمانکاتدا بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سۆران بەوەکالەت بەزاری كرمانجی رایگەیاند " من وەک راوێژکاری وەزارەتی كشتوكاڵ، سەرەڕایی ئەرکەکانی وەزارەت راسپێردراوم کە بەوەکالەت کارەکانی بەڕێوەبەری كشتوکاڵی ئیدارەی سۆران بەوەکالەت رایی بکەم".

ئەوەشی خستەڕوو:” ئەمڕۆ  یەكشەممە دەستپێکی کارەکانمان لە نزیڪەوە فەرمانبەران و بەشەڪانی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سۆرانمان بەسەرڪردەوە، لەداهاتووشدا سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵی لە سنووری ئیدارەی سۆران بەسەر دەکەمەوە".