
بەڕێوەبەرێك دوای خانەنشینی بوونی ئامادە نییە دەست لە كارەكەی هەڵگرێت
زاری كرمانجی: بەڕێوەبەری بانكی رواندز چەند مانگێكە بڕیاری خانەنشینی دەرچووە، بەڵام دەستبەرداری پۆستەكەی نابێت.
سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران لەم بارەوە بە زاری كرمانجی گووت " راستە بڕیاری خانەنشینی دەرچووە، بەڵام بە نووسراو داوای ئەوەی كردووە جارێ لە پۆستەكەی بمێنێتەوە، بەڵام بە پێی یاسا و رێنماییەكانی ئێستا ئەو داوایە سەر ناگرێت و دەبێ خانەنشین بكرێت، تەواوی هەوڵەكانی ناوبراو ئەو پەڕی بۆ چەند مانگێكە تا وەڵامی نووسراوەكەی دێتەوە".