بەیانی جامی كەنداو دەست پێدەكات

بەیانی جامی كەنداو دەست پێدەكات

زاری كرمانجی: وا بڕیارە لە 26 ی ئەم مانگە پاڵەوانیەتی جامی كەنداو 24 لە وڵاتی قەتەڕ بە بەشداری 8 هەڵبژاردە دەستپێبكات, هەرچەندە پێشتر هەریەك لە هەڵبژاردەكانی سعودیە, ئیماڕات و بەحرێن بڕیاریان دابوو بەشداری جامەكە نەكەن، بەڵام هەرسێ یەكێتییەكە لەو بڕیارە پاشگەز بونەوەو بە فەرمی بەشداركردنیان لەو پاڵەوانێتیە ڕاگەیاند, ئەمەو بەهۆی ناكۆكی سیاسی لەگەڵ قەتەر هەرسێ هەڵبژاردەكە كشانەوەی خۆیان لەو پاڵەوانێتییە راگەیاندبوو، تەنها پێنج هەڵبژاردە مانەوەو بڕیار بوو یارییەكانیان بە شێوەی خول بەڕێوەبچێت، بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەی ئەم هەڵبژاردانە جارێكی دیكە تیروپشك ئەنجام دراو هاوشێوەی سیستەمی پێشوتری پاڵەوانێتییەكە دابەش كران بەسەر دوو كۆمەڵەدا, كۆمەڵەی یەكەم: (قەتەڕ, عێراق, ئیماڕات, یەمەن), كۆمەڵەی دووەم: (سعوودیە, كوێت, بەحرێن, عومان), رۆژی سێشەممەی 26-11-2019 لە یەكەم یاری كردنەوەی جامەكە هەردوو هەڵبژاردەی قەتەڕو عێراق كاتژمێر 7 و نیوی شەو لە كۆمەڵەی یەكەم بەیەك دەگەن, هەمان رۆژ كاتژمێر 9 و نیوی شەو ئیمارات رووبەڕووی یەمەن دەبێتەوە, رۆژی دواتر واتا چوارشەممە كاتژمێر 5 و نیو (عومان بەحرێن), كاتژمێر 8 ی شەو (سعوودیە كوێت).
رۆژی هەینی (ئیمارت- عێراق), (یەمەن- قەتەر), شەممە: (كوێت- عومان), (بەحرێن- سعوودیە), دووشەممەی داهاتوو چوار یاری لە دوا گەڕی قۆناغی یەكەم بەڕێوە دەچن و یەكەم و دووەمی هەردوو كۆمەڵەكە ئاشكرا دەبن بە گەیشتن بە چوارگۆشەی زێڕین, لە كۆمەڵەی یەكە م هەردوو یارییەكە لەیەك كاتدا لە كاتژمێر 5 و نیوی شەو ئەنجام دەدرێن, (قەتەر- ئیمارت), (یەمەن- عێراق), دواتر كاتژمێر 8 ی شەو لە كۆمەڵەی دووەم (كوێت- بەحرێن), (عومان- سعوودیە).
پێنجشەممە 5 ی مانگی داهاتوو یەكەمی كۆمەڵەی یەكەم لەگەڵ دووەمی كۆمەڵەی دووەم رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە, هەمان رۆژ یەكەمی كۆمەڵەی دووەم لەگەڵ دووەمی كۆمەڵەی یەكەم یاری دەكات و براوەی هەردوو یارییەكە دەگەنە یاری كۆتایی و رۆژی 8-12-2019 یارییەكە ئەنجام دەدرێت بۆ بەدەستهێنانی جامی كەنداو 24 .
ئەم جامە بۆ یەكەمجار ساڵی 1970 دەستیپێكردو تا ئێستا هەڵبژاردەی كوێت لە بەدەستهێنانی 10 جام زۆرترین جار بۆتە پاڵەوان, قەتەڕو سعوودیەو عێراقیەكانیش هەریەكەو 3 جار جامەكەیان بەرزكردۆتەوە, ئیماڕات و عومان 2 جار, بەڵام هەڵبژاردەی بەحرێن جگە لە پلەكانی دووەم و سێیەم نەیتوانیوە ببێتە خاوەنی نازناوەكە.

زۆرترین بینراو