بەیانی دەزگای زاری كرمانجی بە چەند چالاكییەك مۆمی 15 ساڵەی تەمەنی خۆی دادەگیرسێنێت

بەیانی دەزگای زاری كرمانجی بە چەند چالاكییەك مۆمی 15 ساڵەی تەمەنی خۆی دادەگیرسێنێت

دەزگای زاری كرمانجی بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری كە لە 19-6 - 2005 دامەزراوە لە یادی چواردە ساڵەی تەمەنی خۆی كە دەكاتە بەیانی چوار شەممە بە پێشوازی كردن لە میوانان و چەند چالاكییەك پێ دەنێتە ساڵێكی دیكە و مۆمی 15 ساڵەی تەمەنی خۆی دادەگیرسێنێت.
دەزگای زاری كرمانجی لەو رۆژەدا لە كاتژمێر 10 تا یەك پێشوازی لە میوانان دەكات، لە كاتژمێر 5ی ئێوارە بەدواوە لە باخچەی دەزگا مەراسیمەكە دەست پێ دەكات بە خوێندنەوەی چەند وتارێك، دواتر پێشانگایەكی هاوبەش بۆ دوو فۆتۆگرافەر دەكاتەوە، پاشان دەست بە خوێندنەوەی شیعر و دابەشكردنی نامیلكەی شیعیری بۆ شاعێرێكی لاو دەكرێت، هەروەها دابەشكردنی رێزلێنان بەسەر ئەو كەسانەی خۆبەشانە هاوكاری دەزگایان كردووە، لە كۆتاییدا كۆنسێرتێكی گۆرانی و مۆزیك رێكدەخات.
شایانی باسە دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتووە لە هەفتەنامەیەك بە ناوی زاری كرمانجی كە هەموو دوو شەممەیەك دەردەچێت، لەگەڵ ماڵپەڕ و رادیۆ و كتێبخانەیەك لە خۆ دەگرێت.

زۆرترین بینراو