بەیانی رێگای نوێی گەلی عەلی بەگ دادەخرێت

بەیانی رێگای نوێی گەلی عەلی بەگ دادەخرێت

محەمەد ئامۆکەیی-زاری کرمانجی: بەمەبەستی چاکردنەوەی رێگای نوێی گەڵی عەلی بەگ بەیانی دادەخرێت، ئەو رێگایە تەنیا یەک ساڵی بەسەرداچوو چەندین قۆرت و تاسەی لێ دروست بوو، چەندین جار کەرتی رێگاوبانی سۆران چارەسەری سەرەتای بۆ کرد بەڵام بێ ئەنجام بووە.

کرمانج عێزەت قائیمەقامی سۆران، دەڵێت" بەیانی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی رێگایەکە دەست دەکرێت بە چاکردنەوەی بۆیە داوا لە شوفێران دەکەین رێگای کۆنی تاڤگەی گەلی بەکاربێنن بۆ هاتوو چۆکردن. چاکردنی ئەو رێگایە لە کاتێک دایە حکومەتی هەرێم چەند رۆژێک لەمەوبەر بڕیاری نۆژەنکردنەوەی چەند رێگایەکی دا رێگای سۆران خەلیفانینش یەکێک دەبێت لەو رێگایەنە کە بوددجەی پێویستی بۆ دیاری کراوە.

زۆرترین بینراو