بەیانی لە سۆران تاقیگەی پشكنینی كۆرۆنا دەكرێتەوە

بەیانی لە سۆران تاقیگەی پشكنینی كۆرۆنا دەكرێتەوە

محەممەد مەحموود –سۆران : بڕیارە بەیانی بەئامادەبوونی هەر یەك لە وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری هەولێر لە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران بەهاوكاری زانكۆی سۆران، تاقیگەی پشكنینی كۆرۆنا بكرێتەوە.
د. كاروان جەمال، بەرێوەبەری تەندروستی سۆران بەزاری كرمانجی راگەیاند" بە هاوكاری زانكۆی سۆران سبەی چوارشەممە رێكەوتی 1-4-2020، بە ئامادەبوونی هەریەكە لە وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری هەولێر تاقیگەی پشكنینی كۆرۆنا دەكرێتەوە".
بەرێوەبەری تەندروستی سۆران گووتیشی " زانكۆی سۆران بە دابینكردنی ئامێرێك و دووكادیر هاوكارمانە، بەشێكی دیكەی ئامێرەكانیش لەلایەن بەرێوبەرایەتی تەندروستی سۆران دابینكراون، ئەمەش دەبێتە كارئاسانێكی زۆر بۆ ئێمە، بۆ ئەوەی بتوانین لە سۆرانەوە پشكنین بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا بكەین بۆ سنوری هەر چوار قەزای ئەم سنوورە".
د. كاروان جەمال، ئەوەشی گوت:" بەكردنەوەی ئەم تاقیگەیە كارئاسانێكی زۆر بۆ خەڵكی ئەم سنورە دەكرێت، بۆ ئەوەی لە سۆرانەوە پشكنینی نەخۆشی كۆرۆنا بكرێت، نەك چاوەڕوان بن تا پشكنینەكان دەچنە هەولێر و دەگەڕێنەوە".