بەیانی لە قوتابخانەكانی سنووری رواندز پشووە

بەیانی لە قوتابخانەكانی سنووری رواندز پشووە

محەممەد مەحموود- رواندز
بەپێی راگەیاندراوێكی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز تێیدا ئاماژە بەوەكرا بۆ سەلامەتی گیانی قوتابییان و مامۆستایان و فارمانبەران سبەی دووشەممە لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە سنوری پەروەردەی رواندز كراوەتە پشوو.
لەم بارەیەوە چنور مەزهەر محەممەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندز بەماڵپەڕی زاری كرمانجی راگەیاند: بەپێی ئەو دەسەڵاتەی لە لایەن وەزیری پەروەردەوە پێمان دراوە، بڕیارماندا تەنیا بەیانی دووشەممە ڕێكەوتی 10/2/2020 لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕواندز بكەینە پشووی فەرمی بەهۆی ئەو سەرما و سۆڵەی كە رووی لە دەڤەرەكەمان كردووە، ئەمەش بۆ زیاتر پاراستنی سەلامەتی گیانی قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەران.
بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندز گووتیشی:" بەیانی دووشەممە دەوام لە دیوانی پەروەردە و یەكەی سەرپەرشتی كردن ئاساییە پشوو نییە، ئەم پشووە تەنها ناوەندەكانی خوێندن دەگرێتەوە.

زۆرترین بینراو