بەیانی هازارد یاری دەكات

بەیانی هازارد یاری دەكات

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: بەر لەیارییە ئاگرینییەكەی بەرامبەر لیڤەرپوول و دوای ئەویش یاری كلاسیكۆ زێدانی راهێنەری ریال مەدرید هەواڵێكی دڵخۆشكەری پێگیەشت دوای ئەوەی تاقمی پزیشكان گڵۆپی سەوزیان بۆ ئیدین هازار هەڵكرد بۆ ئەوەی لە مەشقە بەكۆمەڵەكان بەشداری بكات.
بەگوێرەی میدیاكانی مەدرید هازارد هەر دوێنێ كەمێك بەشداری مەشقە بەكۆمەڵەكانی ریال مەدریدی كرد و بێ كێشە لەگەڵ گروپ ئامادە بووە، بۆیە بەم شێوەیە بڕوات ئەگەری زۆری هەیە هازارد لە هەردوو یاری لیڤەرپوول و كلاسیكۆ ئامادەبێت و یاری بكات.
لەلایەكی دیكەوە، دانی كارڤەخالی بەرگریكاری راستی ریال مەدرید لەسەر مەشقە تایبەتەكانی بەردەوامەو خۆی بۆ ئەوە ئامادە دەكات تا لە یاری كلاسیكۆ بەرامبەر بەرشە ئامادە بێت، لەبەر ئەوەی سەختە دوای دابڕانێكی زۆر بتوانێت لەیاری لیڤەرپوول بەشداری بكات.

 

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو