بە ئاو و لیمۆ ئەم كێشانە چارەسەر بكە

بە ئاو و لیمۆ ئەم كێشانە چارەسەر بكە

ئاو و لیمۆ، واتە تێكەڵكردنی ئاو لەگەڵ چەند قاشێك لیمۆدا، كارێكی ئاسانە و هەموو ئەوەی پێویستە بیكەیت شوشەیەك یان سوراحییەك ئاوە و چەند قاشێك و لیمۆ و دەتوانیت چەند چڵێك نەعناشی لەگەڵ تێكەڵ بكەیت.
ئەم تێكەڵە ئاسانە سوودێكی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت و لە زۆر كێشەی تەندروستی ڕزگارت دەكات گەر بەردەوام بیت لە خواردنەوەی، جگە لەوەی تامێكی زۆر خۆشیشی هەیە.
سوودەكانی ئاو و لیمۆ بۆ تەندروستی:
- سەرچاوەیەكی باشی پۆتاسیۆمە.
- بەرگری جەستە بەهێزدەكات.
- یارمەتی هەرسكردن دەدات.
- تەندروستی پێست باشدەكات.
- دژی تووشبوون بە بەكتریا و ڤایرۆس و میكرۆب دەجەنگێت.
- فشاری خوێن هاوسەنگ دەكات.
- ئازاری جومگەكان چارە دەكات.
- جگەر پاك دەكاتەوە

زۆرترین بینراو