بە بڕیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان 14 ملیارد دینار دابەش دەكرێت

بە بڕیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان 14 ملیارد دینار دابەش دەكرێت

زاری كرمانجی: ماڵپەڕی كوردستان تیڤی بڵاوی كردەوە كە بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی 14 ملیارد دینار بەسەر خێزانانی هەژار دابەش دەكرێت".
زةكییە ساڵح بڕیكاری وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" 14 ملیارد دینار دابەش دەكرێت بەسەر 140 هەزار خێزان و بۆ هەر خێزانیش بڕی 100 هەزار دینار تەرخان كراوە، ئەمەش بڕیاری سەرۆكی حكومەتە و پارەكەش لەسەر حیسابی بانكی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتییە و ئەو ناوانەشی كە پارەكەیان بەسەر دابەش دەكرێت ئامادە كراوە، بەڵام هەندێك رێكار ماوە دواتر دەست بە دابەشكردنی هاوكارییەكان دەكرێت".
زیاتر روونيكردەوە" ئەم بڕە پارەیە لە لایەن سەرمایەداران و خێرخوازانەوە لە كاتی كەرەنتینە و سەرەتای هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆ كراوەتەوە و سەرۆكی حكومەت بڕیاری داوە بدرێتە خەڵكی كەم درامەت".

زۆرترین بینراو