بە بەڵگە..رەزامەندی كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت بۆ سێ‌ قەزای هەرێم دەدرێت

بە بەڵگە..رەزامەندی كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت بۆ سێ‌ قەزای هەرێم دەدرێت

زاری كرمانجی: بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندی كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت، بۆ چەند قەزایەكی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك دەردەچێت.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوەخۆی هەرێمی كوردستان، كە واژووی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوەخۆی بەسەرەوەیەو كۆپیەكی دەست زاری كرمانجی كەوتووە، ئەوە خراوەتەروو: بەپێی ئەم دەستەڵاتەی پێماندراوە لە یاسایی وەزارەتی ناوەخۆ، ژمارەی (6)ی ساڵی 2019 بڕیارماندا بە بە پێكهێنانی لێژنەیەك بە مەبەستی گرتنەبەری رێكارەكانی پێویست، بۆ دامەزراندنی نووسینگەی پاسپۆرت لە قەزاكانی (زاخۆ، ئاكرێ‌، سۆران) و هەر نووسینگەیەكی تر لە داهاتوودا پێویست بێت لە هەرێمی كوردستان".
هەر بەپێی نووسراوەكەی وەزارەتی ناوەخۆ، لێژنەیەكی سێ‌ كەسی بەسەرۆكایەتی بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێر و بەڕێوەبەری پاسپۆرتی دهۆك پێكهێنراون، بۆ رایكردنی كارەكان و كردنەوەی ئەم نووسینگانە.

زۆرترین بینراو