بە تێڕوانینی هەندێك مامۆستا خوێندنی ئەلیكترۆنی سەركەوتوو نابێت

بە تێڕوانینی هەندێك مامۆستا خوێندنی ئەلیكترۆنی سەركەوتوو نابێت

تایبەت بە زاری كرمانجی : لە بەدوواداچوونێكی هەفتەنامەی زاری كرمانجیدا ژمارەیەك مامۆستا دەڵێن خوێندنی ئەلیكترۆنی لە كوردستان سەركەوتوو نابێت.
نەجیبە عەلی، بەڕێوەبەری قوتابخانەی سۆرانی بنەڕەتی كوڕان بۆ گووتی" خوێندنی ئەلیكترۆنی سەركەوتوو نییە لەبەر زۆر هۆكار، وەزارەتی پەروەردە دەتوانێت ئەو ماوەییەی كە كرا بە ئۆنلاین بكەنە پێوەر بۆ ئەوەی بزانن تاچەندە سەركەوتوو بووە".
زیاتر دەڵێت " بۆ قوتابییانی بازنەی یەكەم بەهیچ شێوەیەك سەركەوتوو نابێت، دەبێ ئەمساڵ قەرەبووی خوێندنی ساڵی پار بكرێتەوە بەتایبەتی بۆ پۆلی یەكەمی بنەڕەتی، چونكە ئەو پۆلە بناغەی فێركردنی ئەلف و بێیە بۆ قوتابی".
لە دیدی شیوەن ئەنوەر مستەفا، بەڕێوەبەری قوتابخانەی شیای بنەڕەتی كچان، خوێ،دنی ئەلكتڕۆنی سەركەوتوو نابێت ئەو گووتی" خوێندنی ئەلیكترۆنی بەهیچ شێوەیەك سەركەوتوو نابێت، چونكە زۆربەی قوتابییان و خانەوادەكانیان ناتوانن مۆبایلی زیرەك بۆ منداڵەكانیان دابین بكەن، هەموو قوتابییەكیش ئایپاد و مۆبایلی نییە، بۆیە پێم وانییە خوێندنی ئەلیكترۆنی سەركەوتوو بێت".
رەهێڵ دزەیی مامۆستا و نووسەر لە بواری پەروەردە پێی وایە وەك پێویست ئامادە كاری نەكاروە بۆ خوێندنی ئەلكترۆنی و كات بە فیڕۆدانە، ئەو زیاتر گووتی" خوێندنی ئۆنلاین ئامادەكاری زۆری پێویستە تا پڕۆسەكە سەركەوتوو بێت، پەنا بردن بۆ خوێندنی ئۆنلاین لە كوردستان تەنها بەهەدەردانی كات و پارەیەكی زۆرە".
ئەم نووسەرە دەشڵێت " بار و گووزەرانی زۆرێك لەخەڵكی هی ئەوە نییە بتوانن كۆمپیوتەر و خەتی ئەنتەرنێت بۆ منداڵەكانیان دابین بكەن".

بیروڕا

زۆرترین بینراو