بە جینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی پەسەندكرا

بە جینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی پەسەندكرا

زاری كرمانجی-هەولێر:
پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا بڕیاری بە جینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی ئەنجامی دا، پێشنیازە بڕیارەكەی پەسەند كرد.
حەسیبە گەردی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەزاری كرمانجی راگەیاند " ئەمڕۆ شەممە 3-8-2019 بە ‌پێی حوكمی ماددەی (5) و بڕگەكانی (یەكەم، دووەم، سێیەم) لە ماددەی (16) و بڕگەی (سَییەم) لە ماددەی (18) و ماددەكانی (47، 48، 52، 55، 56، 57)، لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، دانیشتنی ژمارە (3)ی نا ئاسایی ساڵی یەكەم لە خولــی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان بەرێوەچوو، دەنگدان لەسەر پێشنیازی بڕیاری دیاریكردنی رۆژی 3-8-2014 وەك رۆژی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان، بەپێی حوكمی مادەكانی (90-91-93-96-97) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان كراو بە زۆرینەی دەنگ پەسندكرا
كەبەپێ یاسایەكە ساڵانە رۆژی(3-8) وەك رۆژی كۆمەڵكۆژی ئێزدییەكان دادەندرێت، بەمەش كەیسی كۆمەڵكۆژی خۆشك و برائێزدییەكان بەفەرمی دانی پێ‌ دادەندرێت و تاوانباران دادگایی دەكرێن و قەرەبووی زیانلێكەوتووانیش دەكرێتەوە.

زۆرترین بینراو