بە رووداوی هاتوچۆ دوو برا گیانیان لەدەستدا

بە رووداوی هاتوچۆ دوو برا گیانیان لەدەستدا

محەمەد ئامۆکەیی
دوای ئەوەی بۆ پرسەیەک دەچنە شارەدێی کەلەک سەر بە قەزای خەبات، دوو برا بە رووداوی هاتوچۆ گیان لە دەست دەدەن و مامێكیانیش بە سەختنی بریندار دەبێت.
موسا محەمەد بەڕێوەبەری کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە، بەزاری کرمانجی راگەیاند"
کارمەندێکی بنکەی تەندروستی فریز کە سەر بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیمانە بە ناوی (عەلی خالید فریزی) بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستداو براکەی تریشی بەناوی حەمید دوای برینداربوونی ئەویش لە نەخۆشخانە گیانی لەدستدا.
جێگای ئاماژە بۆکردنە عەلی فریزی و حەمیدی برای خێزاندارن و لە رووداوەکەش مامێکیان لەگەڵ دابووە ئەویش بەسەختی برینداربووە.
گوندی فریز کەوتۆتە دۆڵی هیران و نازەنین لە سنووری قەزای شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر.

زۆرترین بینراو