بە كارهێنەرانی لاپتۆپ ئاگادار بن

بە كارهێنەرانی لاپتۆپ ئاگادار بن

سوود وەرگرتن لە لاپتۆپ چەندین ئاسانكاری زیاتر لە كوپیوتەری سەر مێزی هەیە، رەنگە یەكێك لەو ئاسانكارییانە ئەوە بێت كە لاپتۆپ لە سەر قاچ و رانەكان دابنن ، بەو شێوەیە بەردەوام بن بۆ كاتێكی زۆرـ لە كاتێكدا دانانی لاپتۆپ لەسەر رانەكان بۆ هەر دوو رەگەز كێشەی تەندروستی دروست دەكات بە تایبەت بۆ رەگەزی نێر،
لەتوێژینەوەیەكی ئەمەریكیدا كە كۆمەڵێك دكتۆر و شارەزای كۆئەندامی زاوزێ سەرپەرشتیان كردووە ئاشكرا كراوە كەدانانی لاپتۆپ لەلایان پیاوانەوه لەسەر هەردوو ڕانیان ئەگەری تووشبوونیان بەنەزۆكی زۆر دەكات.
توێژەرەوەكان ڕایانگایاندووە كە كاتێك كوڕیك لاپتۆپەكەی لەسەر هەردوو ڕانی ‌دادەنێت بەبێ ئەوەی هەستی پیبكات وردە ‌وردە پلەی گەرمی ناو هەردوو ‌كیسە گونەكانی بەرز دەبنەوە، بەشێوەیەك پاش یەك كاتژمێر پلەی گەرمی ناو كیس دو پلە و نیو بەرز دەبێتەوە،ئەم پلە گەرمییە بەرزەش ئەگەری كوشتن و لەناوبردنی تۆویی هەیە،چونكە تۆو توانای بەرگەگرتنی پلەی گەرمی بەرزی نییە. شایانی باسە%17 هاوسەرە ئەمەریكییەكان گرفتاری نەزۆكین و لەم ڕێژەیەش نیوەی بەهۆی پیاوانەوەیە. باشتر وایە لە كاتی كار كردن بە لاپتۆپ بە شێوەیەكی تەندروست لە سەر مێزێك دابندرێت كە رەچاوی لایەنە تەندروستیەكان بكرێت.

زۆرترین بینراو