بە لەش و لارم نانازم خۆشەویستی كارەكانم هۆكاری سەركەوتنی منن

بە لەش و لارم نانازم خۆشەویستی كارەكانم هۆكاری سەركەوتنی منن

رەمەزان هەرنی – هەولێر: هونەرمەند ئەڤین عەبدوڵڵا، خەڵكی شاری مهابادی رۆژهەڵاتی كوردستانە، ماوەی چەندین ساڵە روویی لە باشووری كوردستان كردووەو لەشاری هەولێر نیشتە جێبووە و لەگەڵ هونەرمەندانی كوردستان دەستی بەكاری هونەری كردووەو تا ئێستا بەشداری لەچەندین دراما و كورتە فیلم كردووە وەك ئەكتەر، لەهەمانكاتیشدا بەشداری رێكلامیش كردووە، وەك مودێلیش دەردەكەوێت
هونەرمەند ئەڤین لە دیمانەیەكی زاری كرمانجیدا ، گووتی " لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان چاوم بە دونیا هەڵهێنا، ئێستا لە شاری هەولێر دەژیم بەردەوامی بە كارە هونەرییەكانم دەدم و یەكەم كاریشم بەشداریكردن بووە لە ڤیدیۆ كلیپی هونەرمەند وریا شێرازد، ئەوە دەستپێكێك بوو تا بتوانم دەرگای كاری هونەری بیكەوە و گرنگی پێبدەم و تا ئێستا بەردەوام بم و زۆر ئاسوودەم بە كاری هونەری، بۆیە دەمەوێت بەردەوام تازەگەری بكەم لەكارەمدا لە كوردستانیش هونەرمەند عەلی عەبدوڵباقی زۆر یارمەتیی منی داوە بۆ كارە هونەرییەكان".
گووتیشی " بە جوانی خۆم نا نازم و دەمەوێت بینەر بڕیار لەسەر كارەكانم بدەن، بەڵام ئەوەی هەستی پێ دەكەم لەبەر جوانی و رێكی نە، لەبەر خۆشەویستی بۆ كارەكەم لەم ماوەیەی كارم كردووە توانیومە سەركەوتن بەدەست بێنم، من ئاشقی كارەكانی هونەریم و زۆر ئارام و دڵخۆشم كە دڵی خەڵك خۆش دەكەم، تا ئێستا لەگشت ئەو رۆڵانە رازی بوویمە كە وەرمگرتوونەو بەرجەستەم كردوونە، چونكە پێش وەختە تەواوی سیناریۆكانم خوێندۆتەوە ئینجا بەشداریم كردووە".
ئەوەشی گووت" لەوەتەی لە كوردستان دەستم بەكاری هونەری كردووە، توانیومە بەشداری چەند كارێكی هونەری بكەم وەك بەرنامەی كەنین شۆ، ئەلقەی پۆت، ئەلقەی عەلی باشی بەڵالی، ئەلقەی رەمەزان و ئەلقەیەكی دیكەی كوردی و توركی، بڕیارە بەم زووانە لە درامای ئەرخوان لە دەرهێنانی كاروان ئاوات بەشدار بم ، گرنگی بەكار دەدەم بە پێچەوانەوە خەڵك گرنگی بە جوانی دەدەن".
ئەڤین ئاشكراشی كرد " ئەوەندەی من لە باشووری كوردستان تێكهەڵ بوومە لەگەڵ خەڵك زۆر گرنگی بە رێكلام نادەن، بەڵام تا ئێستا بەشداری چەندین رێكلامم كردووە لە كوردستان، دڵخۆشم بەوەی خەڵك رێزم لێدەگرن و لە هەر شوێنێك دەم بینین پاڵپشتی خویان بۆم نیشاندەدەن و یارمەتیی دەری من و كارەكەمن، لەم چەند ساڵەی دوایی گرنگییەكی باش بە كاری مودێل دراوە، خەڵكیش لێی رازینە ئەوەیە جێگای دڵخوشی بۆ ئەو كارەی كاری مودێل دەكات .
ئەڤین ئەوەشی گووت " لەو كارانەی دەیكەم وەك مودێلیست و رێكلام و ئەكتەر توانیومە هەرسێكیان لەیەككاتدا بەڕێوە بەرم، بەڵام زیاتر ئەكتەرێكی سەركەوتووم، ئەگەر پێم بڵێن یەك كار هەڵبژێرە ئەوە بەدڵنیاییەوە كاری ئەكتەری و سینەمایی هەڵدەبژێرم، چونكە ئەم كارەم زۆر خوشمدەوێت, چەندینجار پێشنیاری ئەوەیان بۆ كردوومە گۆڕانی بڵێم بەڵام رازی نەبوومە، دەمەوێت لە بواری ئەكتەری سەركەوتنی بێ وێنە توماركەم" .

 

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو