بە هۆی زۆری پوش و پەلاشەوە مەترسی ئاگر كەوتنەوە زۆر بووە

بە هۆی زۆری پوش و پەلاشەوە مەترسی ئاگر كەوتنەوە زۆر بووە


ئەمساڵ 3 كەس بە هۆی راوكردنەوە دەستگیر كراون و مەترسی ئاگر كەوتنەوە لە پاوان و دارستانەكان لەم وەرزە زۆر بووە، پۆلیسی دارستانیش پلانی رێگری كردن لە ئاگر كەوتنەوەی هەیە.
موقەدەم ئەمیر شێروانی، بەرپرسی دارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت " بە هۆی زۆر بوونی پوش و پەڵاش لە دارستان و پاوان و گرد و چیاكانی كوردستان مەترسی ئاگركەوتنەوە زۆر بووە، بۆیە دوای كۆبوونەوە لەگەڵ قائیمقامی قەزای سۆران، پلانی رێگریكردنی لە مەترسییەكانی ئەم ئاگر كەوتنەوەیەمان تاوتوێ كرد و لە سبەینێەوە دەست دەكەین بە جێ بەجێ كردنی پلانەكە، كە هەنگاوی یەكەم رێكخستنی ئاگر بڕە لەو شوێنانەی مەترسی ئاگر كەوتنەوەی لێیە".
گووتیشی " گرنگە هاووڵاتییانیش بۆ ئەم بابەتە هاوكاری تیمەكانمان بكە و لە فڕێ دانی جگەڕە لە ئۆتۆمبێل خۆیان دوور بگرن، هەروەها لە ناو دارستانەكان و رۆخ رێگاكان كە پوشی لێیە ئاگر نەكەنەوە، لەبەر ئەوەی بە بچووكترین گڕ یا پشكۆ دەشێ گەورەترین ئاگر لە دارستانەكان بەر بێت، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەكەین بۆ پاراستنی ژینگە و دارستان و ئاژەڵ و باڵەندەكان وەك ئەركێكی نیشتمانی و ئاینی و مرۆڤایەتی هاوكارمان بن".
موقەدەم ئەمیر شێروانی زیاتر گووتی " ئەمساڵ تەنها 3 حاڵەتی راوكردنمان هەبووەو دەستگیر كراون و رادەستی دادگا كراوون و بە شێوەیەكی باش كۆنتڕۆڵی حاڵەتی راوكردنمان كردووە".

 

زۆرترین بینراو