بە وێنە : لە ئاكرێ دەستپێكردنی وەرزی كۆكردنەوەی گوێز

بە وێنە : لە ئاكرێ دەستپێكردنی وەرزی كۆكردنەوەی گوێز

رەمەزان هەرنی
ئەمساڵ جیاواز لە ساڵی رابردوو بەرهەمی گوێز زیادیكردووە لە هەمانكاتدا نرخیشی زیاد كراوە جووتیاران ئاشكرا دەكەن كە لە بازاردا نرخی گوێزی خۆماڵی گرانترە لە گوێزی بیانی.
محەمەد عەلی جووتیارێكی سنوری ئاكرێ‌ یە بە ماڵپەری زاری كرمانجی ڕایگەیاند : ماوەی چەند روژێكە جووتیارانی دەڤەرەكە دەستیان بە كوكردنەوەی بەرهەمی ئەمساڵی گوێز كردووە، گوێزی ئەمساڵ بەرهەمێكی باشی هەیە و نرخی كیلۆیەكیش دەگاتە زیاتر لە 10 هەزار دینار، بەمەش گوێزی هاوردەكراو ناتوانێت كاریگەریی لەسەر بازاڕ و نرخی گوێزی خۆماڵی دروست بكات.
عەزیز مەحموود فروشیارێكی بەرهەمی خۆماڵیە لە دەڤەری ئاكرێ‌ بە ماڵپەری زاری كرمانجی ڕایگەیاند:" بەردەوام گوێزی هاوردەكراو دێتە ناو هەرێمی كوردستان بەڵام نەتوانیوە كاریگەری لەسەر بەرهەمی گوێزی خوماڵی دروست بكات، گوێزی ئەمریكی و ئوكرانی نرخی یەك كیلو چوار هەزار دینارە بازاری خۆش نیە سەرەڕای كەمی نرخەكەی بەڵام گوێزی خوماڵی ئەمساڵ كیلو لە 10 بۆ 12 هەزارە و بازاڕیشی گەرمە قەت بەرهەمی بیانی ناتوانێت ركابەری بەرهەمی ناوخو بكات.
ئەحمەد جەمیل بەرێوەبەری كشتوكاڵی ئاكرێ‌ بە ماڵپەری زاری كرمانجی ڕایگەیاند : لە سنوری ئاكری ژمارەیەك باغی گوێز هەیە و رووبەری زەوی كشتوكاڵ بەگوێز 156 دۆنمە ئێستا زیاتر لە 6 هەزارو 240 دار گوێز هەیە لە دەڤەری ئاكرێ‌ ، ئەگەر بەرهەمی گوێز باش بێت هەر دار گوێزێك لە 100 بۆ 120 كیلو گوێز بەرهەمدەهێنیت، ئەمساڵ كەش هەوا بۆ بەرهەمی گوێز گونجاوبوو، بۆیە بەرهەمی گوێز بەرێژەكی بەرچاو زیادیكردووە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو