بە یەك خولەك یاریكردن بووە پاڵەوانی خولی فەرەنسا

بە یەك خولەك یاریكردن بووە پاڵەوانی خولی فەرەنسا

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوای ئەوەی یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا لە ژێر رۆشنایی بڕیاری سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی وەستانی سەرجەم چاڵاكییە وەرشییەكان تا مانگی هەشت، بە فەرمی خولەكەی كۆتایی پێ هێناو یانەی پاریس سانجێرمان وەك پاڵەوانی خولەكە دیاری كرد، یاریزانێكی ئەم یانەیە لەگەڵ ئەوەی تەنیا 1 خولەك یاری كردووە بووە پاڵەوانی فەرەنسا.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاماژەی پێ كردووە، خیسێ رۆدریگز دوای ئەوەی تەنیا یەك خولەك لە گەڕی چواری خولی فەڕەنسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەشداری یاری كرد دژی یانەی میتز، دواتر بە شێوەی خواستن رووی لە یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە كرد، هاوشێوەی سەرجەم یاریزانەكانی تری پاریس ناوی لە نێو ئەو یاریزانانە دایە كە توانیویانە ببنە پاڵەوانی خولی فەرەنسا.

 

زۆرترین بینراو