تابلۆیی زانیاری بەردەم ئەشكەوتی بەستوون شێوێن درا

تابلۆیی زانیاری بەردەم ئەشكەوتی بەستوون شێوێن درا

كەسانێك هەستاون بە شێواندن و تێكدانی تابلۆیی زانیاری بەردەم ئەشكەوتی بەستوون، لە بناری چیایی برادۆست، ئەوەش نیگەرانی لێكەوتۆتەوە.
كەمال خودادا حەسەن، بەرپرسی راكەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند " بەمەبەستی خستنەرووی هەندێك لەزانیاریی لەسەر ئەشكەووتەكە، لەلایەن كۆمەڵەی گەشت و گوزار ناسانی كوردستان، تابلۆیەك لەبەردەم ئەشكەووتی بەستوون لەبناری چیای برادۆست لەدەڤەری سۆران دانرا، كەچی بەداخەوە كەسانێك هەستاون بە شێواندن و تێكدانی نووسینی سەر تابلۆی بەردەم ئەشكەوتەكە ".
ئەشكەوتی بەستوون لەبناری چیای برادۆست لەدەڤەری سۆران، بە بە دووری 129كم دەكەوێتە باكووری شاری هەولێر، هەروەها 38كم لە رۆژهەڵاتی ئەشكەوتی شانەدەر دوورە، بە دووری 31 كم دەكەوێتە رۆژئاوای قەزای سۆران.

 

زۆرترین بینراو