تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم دواخران

تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم دواخران

زاری كرمانجی - تاقیكردنەوەكانی خوولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناكۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی دواخرا بۆ ڕۆژی ١٦-٨-٢٠٢٠
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێرلە راگەینراوێكدا دەڵێت: ئاماژە بە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت لە بەرواری ٢٠٢٠/٨/٤ سەبارەت بە تاقیكردنەوەكانی خوولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناكۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی...
بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی پەروەردە لە خاڵی یەكەم تاقیكردنەوەی خوولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناكۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی كە بڕیاربوو لە وادوی خۆی جێبەجێ بكرێت لە بەرواری ٢٠٢٠/٨/٩. لەهەمان كات دەسەڵات درا بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاكان بۆ بەڕێوەبردن و كۆتایی هێنان بە تاقیكردنەوەكان بەڕەچاوكردنی ڕەشی تەندروستی.
دوای تاوتوێكردن و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی و ڕای پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و پەروەردەی قەزاكان و بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشیكردن بەمەبەستی ڕەچاوكردنی ڕەوشی تەندروستی بڕیارماندا...
تاقیكردنەوەكانی خوولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناكۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی دوابخرێت بۆ ڕۆژی ٢٠٢٠/٨/١٦ واتە ڕۆژی یەكشەممە بەرواری ٢٠٢٠/٨/١٦ یەكەم تاقیكردنەوە بەڕێوەدەچێت.

زۆرترین بینراو