تاڵانی دارایی و بێباكی دەسەڵاتی كوردی

كیژان هەڵبجەیی

‏‎لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان بە بارودۆخێكی سەخت و دژواردا تێدەپەڕێت، قەیرانە ئابوورییەكان لە لایەك و لەلایەكی تر بێ باكی حكومەت و حزبەكانی دەسەڵاتدار بەرامبەر بە خراپی گوزەرانی خەڵك و دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران و كردنی بە چارەگە مووچە، دواجار هەر نەدانی وای كردووە هاوڵاتیان لە بارێكی دەروونی ناجێگیردا بگوزەرێنن. ئەمە وێڕای مەترسی بوونی پەتای كۆرۆنا، دەیان كێشەی كەڵەكەبوو ڕووبەڕووی خەڵكی كوردستان بۆتەوە سەختترینیشیان كێشەی یٔابوورییە!
بڕینی مووچەی فەرمانبەران جگە لە یارییەكی دەسەڵات هیچی تر نییە، نە پەیوەندی بە دابەزینی نرخی نەوتەوە هەیە نە بەهانەیەكی تر. ڕاستە هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی كۆمەڵێك گرفتی دارایی بۆتەوە، بەڵام ئەم ئاستەنگانە هی ئەوە نین مووچە بكرێتە چارەگ یان هەر نەدرێت، چونكە ڕۆژانە چەندین ئامارو داتاو بڕی ڕاستەقینەی داهاتی نەوت لەلایەن پسپۆڕانی بواری حوكومڕانی كوردی ئاشكرا دەكرێت.
ئایا حكومەت بێ باكە لە ئاست خراپی گوزەرانی خەڵك ؟
یاخود بۆ ئەوەی گەندەڵییەكانیان پەردەپۆش بكەن و سامانی گشتی وڵات لە بەرژەوەندی تایبەت بەكاربهێنن ؟ لە كاتێكدا كەسێك سامانی گشتی بەكاربهێنێ بۆ بەرژەوەندی خۆی بە تاوانی گەندەڵی دادەنرێت. وەك ئاشكرایە كوردستان وەك هەرێمێك لە چوارچێوەی عیراق، بێ بەش نییە لە گەندەڵی وەك وڵاتێكی تازە پێگەیشتوو و پشكی شێری بەركەوتووە لە نێوان وڵاتانی نەشەفاف ناوی دەبردرێت.
لە ڕوانگەی خەڵك، حكومەت هیچ ڕێگەچارەیەكی بۆ چارەسەركردنی ئەم قەیرانانە نییەو ئەوەش وای كردووە خەڵك ناڕەزایی دەرببڕن و خۆپیشاندان بكەن دژی خراپی باری گوزەرانیان بۆ داوا كردنی سەرەتاییترین مافیان كە یٔەویش مووچەكانیانە.
‏‎بە هەر پاساوێك بێت، گوێنەگرتنی دەسەڵات بۆ داواكارییەكانی خەڵك وایكردوە كە ڕۆژ بەڕۆژ ناڕەزایەتی چین و توێژە جۆر بەجۆرەكان لەخەرێمی كوردوستان زیاد بكات و حوكمڕانەكان وەك گروپێكی بێ توانا و كەمتەرخەم و دور لە خەمی هاونیشتیمانیان دەربكەون. وەك دیارە، خەڵك چی تر بڕوای بە حزب و حوكومڕانەكانی كورد نەماوە بۆ چارەسەركردنی یٔەم قەیرانانە، چونكە دەسەڵاتدارانی هەرێم نە پڕۆژەیەكی چاكسازییان هەیە بۆ چارەسەركردنی یٔەم قەیرانانە نە دەسەڵاتیش بەجێدەهێڵن.
‏‎لە كوردستاندا بەشێوەیەكی گشتی ترسێكی زۆر هەیە لە خۆپیشاندان لە هەر خۆپیشاندنێكیش بە هەزاران هێزی یٔاسایش و پۆلیس بانگ دەكەن لە دژی خۆپیشاندەران زۆربەی كات كاتێك هاوڵاتی هیچ دەرفەتێك بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی نادۆزێتەوە پەنا دەباتە بەر شەقام و خۆپیشاندان بە مەبەستی ناچاركردنی دەسەڵات بۆ گوێگرتن لە داواكارییەكانی.
‏‎لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین خۆپیشاندان سازكرا دژی دواكەوتنی مووچە و دابەشنەكردنی لەكاتی خۆیدا، بەڵام هەتا یٔێستا داوای خۆپیشاندەران جێبەجێ نەكراوە ! بەڵكو تەنانەت یٔامادە نین گوێ لە داواكاری خەڵك بگرن زۆر كاتیش پەنا دەبەنە بەر هێزە یٔەمنییەكان بۆ بێدەنگكردنی خۆپیشاندەران و كپكردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتی بە كوشتن وبریندار كردن و زیندانی كردنییان.
‏‎ئەمە لەكاتێكدایە كە خۆپیشاندان مافێكی ڕەوای خەڵكە بۆ داواكردنی مافەكانییەتی كە لە هەموو دەستوری وڵاتە دیموكراتەكان دانپێدانراوە و پێویستە دەسەڵات گوێیان بۆ بگرێت. وەك ڕوونە، خۆپیشاندەران داوای سەروەری یاسا دەكەن داوا دەكەن كە یاسا جیاوازی نەكات و بۆ هەمووان وەك یەك بێت داوا دەكەن سەروەت و سامانی یٔەم خاكە بۆ خەڵكی ستەملێكراو هەژاربێت ڕەخساندنی هەلی كارو دامەزراندنی دەرچوانی زانكۆو پەیمانگاكان. یٔەركی حكومەتە ڕێگری بكات لە گەندەڵی و گرانی نرخ لە بازاڕدا حكومەت لێی بەرپرسە جێبەجێكردنی یٔەم مافانە لە یٔەستۆی حكومەتە وە بە داوا كردنی یٔەم مافانە لەلایەن هاوڵاتیانەوە كەس بە لاڕێدا ناڕوات و كەسیش نابێتە خایٔین.
لەبەر ئەوە پێویستە حكومەت گوێ لە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران بگرێت دەبێت دەست بە پڕۆژەیەكی چاكسازی بكات كە ببێتە هۆی گۆڕانكارییەكی ڕیشەی لە گوزەرانی خەڵك و پێدانی مووچە لەكاتی خۆی بە فەرمانبەران وە نابێت هیچ شتێك بكرێتە بەهانە بۆ دواخستنی چاكسازی لە هەرێم بەڵكو كێشە و ئاستەنگەكان بكرێنە بەهانە بۆ پەلە كردن لەو پڕۆژەیە.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

بیروڕا

زۆرترین بینراو