تایگەری ئەفسانە لە مردن رزگاری بوو

تایگەری ئەفسانە لە مردن رزگاری بوو

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوای روداوێكی هاتوچۆی مەترسیدار لە لۆس ئەنجلۆس، ئەفسانەی گۆڵفی ئەمریكی تایگەر وودز نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا. 
لە بارەی ڕوداوەكەوە پۆلیس گووتی" وودز زۆر بەختەوەرە، لەبەر ئەوەی لە روداوەكە رزگاری بووە، چونكە ئۆتۆمبێلەكەی چەند جارێك تەقلەی لێداوەو زۆر نزیك بووە لەوەی ژیانی كۆتایی پێ بێت، ئەو لەئێستادا لەژووری نەخۆشخانەكەیەتی و پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەخەبەر هاتۆتەوەو دەتوانێت قسە بكات".
ئانیش مەهاگان ، بەرپرسی پزیشكی لە سەنتەری پزیشكی هاربۆر - یو سی ئێڵ ئەی، گووتی" وودز نەشتەرگەری بۆ كراوە چونكە برینەكانی ئێسكی سەخت بوون، بە تایبەت بۆ قاچ و قولەپێی، كە پێدەچێت تا ماوەیەكی زۆر قاڵبێك بۆ قولەپێی دابنرێت تا چاك دەبێتەوە".
ئەلێكس ڤیلانۆیڤا سەرۆكی پۆلیسی پارێزگای لۆس ئەنجلس رایگەیاند" هیچ نیشانەیەك نییە كە وودز لە ژێر كاریگەری ماددە هۆشبەرەكان یان ئەلكهولدا بوبێت لە كاتی روداوەكەدا".
دەستبەجێ دوای روداوەكە، بریكارەكەی وودز لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی ئەمریكا رایگەیاند" ئەو ئەفسانەیە كە تەنیا لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا بووە، لەلایەن ئاگركوژێنەوەو كارمەندانی فریاكەوتنەوە لە ناو پاشەڕۆدا دەریان هێناوە بە هۆی شكانی قاچییەوە نەیتوانیوە جوولە بكات".

 

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو