تا ئێستا جووتیارانی شنگال پارەی 2019 ـیان وەرنەگرتووە

تا ئێستا جووتیارانی شنگال پارەی 2019 ـیان وەرنەگرتووە

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : جووتیارانی شنگال و دەشتی نەینەوا لە كاتێكدا ئامادەكاری بۆ دروێنەی گەنم و جۆی ئەمساڵ دەكەن، بەڵام هێشتا حكوومەتی عێراق پارەی گەنمی ساڵی 2019یان نەداوەتە بەشێكیان.
ئەلیاس ساڵح، جووتیارێكی سنووری شنگالە بە زاری كرمانجی گووت:"نزیكەی 100 تۆن گەنم و جۆمان لە سایلۆیە هێشتا هیچمان وەرنەگرتووە ئێستا ئەگەر ئەمساڵ بەرهەمەكەمان لە ماڵەوە بهێڵینەوە زیانێكی گەورەمان بەردەكەوێت دە مانگە 952 جووتیار چەكیان وەرگرتووە، بەڵام هێشتا پارەیان بۆ خەرج نەكراوە".
خدر سەیدۆ، جووتیارێكی دیكەی ناوچەكەیە بە زاری كرمانجی گووت :"ئەو گەنمەی داومانەتە حكوومەت هێشتا پارەی بۆ خەرج نەكراوە ئەگەر سایلۆكە خاڵی نەكەن جێ نابێتەوە گەنم و جۆی ئەمساڵی تێدا دابنێین".
بەرەكات عیسا، بەڕێوەبەری فەرمانگەی كشتوكاڵی شنگال بۆ زاری كرمانجی دەڵێ:" بە ئیدارەی مووسڵ رامانگەیاندووە ئەوانیش بەڵێنیان داوە كە لەم هەفتەیەدا ئەو كێشەیە نامێنێت، پار لە گۆڕەپانێك 22 هەزار تۆن جۆ لە جووتیاران وەرگیراوە و 30% پارەیان لە حكوومەت وەرنەگرتووە لە گۆڕەپانێكی دیكەش لە ناوەندی شنگال نزیكەی 30 هەزار تۆن گەنم و جۆ وەرگیراوە و 25%ـی ئەو جووتیارانە هێشتا پارەیان لە حكوومەت وەرنەگرتووە".

زۆرترین بینراو