تا ئێستا هیچ وەرزشوانێك تووشی كۆرۆنا نەبووە

تا ئێستا هیچ وەرزشوانێك تووشی كۆرۆنا نەبووە

زاری كرمانجی: سكرتێری لیژنەی ئۆلەمپیادی كوردستان رایگەیاند "تا ئێستا هیچ وەرزشوانێك تووشی كۆرۆنا نەبووە".
د. ئالان قادر رسول، زیاتر روونیكردەوە" ئەوەی تا ئێستا زانیبیتمان هیچ وەرزشوانێكی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبووە".
زیاتر گووتی" سەرەتای هاتنی ئەو پەتایە لە كۆبوونەوەیەكی لیژنەی ئۆلەمپیادی كوردستان نووسراوێكمان بۆ تەواوی یانەكانەكان كردن كە پابەندی رێنماییەكان بن و تا دەتوانن خۆیان بپارێزن".
زیاتر گووتی" تا ئەو كاتەی ئەو پەتایە مەترسییەكانی جددی بن، لە چالاكییەكانمان دەوەستین و داواش لە یاریزانان و وەرزشوانان دەكەین وێڕای پابەند بوون و جێبەجێ كردنی رێنماییەكان، سەبریان هەبێت و پشو درێژ بن تا ئەم دۆخە تێدەپەرێت، ئەو كات بە هێز و تینێكی پڕخرۆشەوە دێینەوە مەیدانی وەرزشكردن".

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو