تا ئێستا یەكلانەكراوەتەوە ئایا ئەم شوقانەی له‌ سۆران دروست كراون بەسەر كێ‌ دابەش دەكرێن

تا ئێستا یەكلانەكراوەتەوە ئایا ئەم شوقانەی له‌ سۆران دروست كراون بەسەر كێ‌ دابەش دەكرێن

زاری كرمانجی-سۆران: زیاتر لە 100 شوقە لەسنووری قەزای سۆران دروست دەكرێن و لە قۆناغی كۆتایی دان، قائیمقامی سۆران به‌ وەكالەت زانیاری لەبارەی دابەشكردنیان دەخاتەروو.
مەغدید عەریف ئەحمەد، قائیمقامی قەزای سۆران بە وەكالەت، رایگەیاند گ لە ساڵانی رابردوو لەسەر شەقامی گشتیی (سۆران-بادلیان) دەستكراوە بە پڕۆژەی دروستكردنی زیاتر لە 100 شوقە، كە لە ئێستادا كاركردن لەم شوقانە لە قۆناغی كۆتایی دایەو چەند خزمەتگوزاریەكیان ماوە بۆ ئەوەی تەواو بكرێن".
گووتیشی گ تائێستا یەكلانەبووەتەوە ئایا دوای تەواو كردنیان ئەم شوقانە بەسەر خێزان و كەس و كاری شەهیدان یان كەمدەرامەتان دابەش دەكرێن، بۆ ئەمە پێویستە لیژنەیەكی تایبەت مەند بڕیاری لەسەر بدات.

زۆرترین بینراو