تا دەتوانن لەسەر سك مەخەوەن

تا دەتوانن لەسەر سك مەخەوەن

بە پێی ئەو لێكۆڵینەوانەی توێژەرانی تەندروستی تایبەت بە هۆكارەكانی پشت ئێشە كردوویانە دەركەوتووە، شێوازی نووستن یەكێكە لە هۆكارەكانی دروستبوونی پشت ئێشە، لێكۆڵەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كەسانی تووش بوو بە نەخۆشی پشت ئێشە، رێژەیەكی زۆریان لە كاتی خەوتن لەسەر سك رادەكشێن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشە لەسەر جومگەكانی مل و پشت، بە تێپەڕبوونی كات ژانی پێ و فەقەراتی خوارەوەی پشت و مڵ ئێشە بەڕۆكیان دەگرێت، بۆیە پێشنیاری پزیشكان ئەوەیە هەرگیز لەسەر سك مەخەوەن.
هەر لە توێژینەوەكەدا دەركەوتووە، باشترین جۆری خەوتن لەسەر پشتە، بەجۆرێك بالیفیشت بڵندتر نەبێت لە ئاستی شانەكانت یا لایەنی كەم تۆزێك بەرزتر یا نزمتر بێت.
بەمجۆرە ئەو كەسانەشی كە كێشەی پشت ئێشەیان هەیە ئارامتر دەخەون و ئەوانەشی كێشەی پشت ئێشەیان نییە دوور دەكەونەوە لەو ژانە.

زۆرترین بینراو