تا رادەیەكی باش رێگە لە زێدەڕۆی گیراوە

تا رادەیەكی باش رێگە لە زێدەڕۆی گیراوە

لە دیانا توانراوە تا رادەیەكی باش رێگە لە زێدەڕۆیی بۆ سەر موڵكی شارەوانی بگیرێت، تاپۆكردنی خانووەكانیش بەردەوامە.
مەغدید عەریف بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا، بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی گوتی:"توانراوە تاراددەیەكی باش رێگە لە زێدەڕۆی بۆ سەر موڵكی شارەوانی بگیرێت، بۆ ئەم هاووڵاتیانەش كە زەوی زێدەڕۆیان هەیە بەتایبەت ئەوانەی شەقام و رێگاكانیان قیڕتاو كراون و كەوتوونەتە ناو خانوو گەڕەكەكان، چاوەڕوانی بڕیاری سەرووی خۆمانین ئایا چۆن كێشەكانیان یەكلابكرێتەوەو رێگای دروستكردنی خانوویان پێبدرێت، بۆ تاپۆكردنی خانووی هاووڵاتیانیش لەچەند شوێنێكی ناحیەكەمان تاپۆكردن بەردەوامە، هەروەها چەند گەڕەكێكیش لە بەرنامەدان، دوای ئامادەكردنی نەخشەكانیان و تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، دەست دەكرێت بە تاپۆكردنی خانووی هاووڵاتیان بەپێی رێنمایی تازەی حكوومەت و وەزارەتی شارەوانی و تۆماری خانووبەرە".

زۆرترین بینراو