تا چەند قوتابییانی زانكۆ هاوڕێ پەرتووكن

تا چەند قوتابییانی زانكۆ هاوڕێ پەرتووكن

پشتیوان كەریم –سۆران: وتەیەك هەیە دەڵێ (كتێب باشترین هاوڕێی مرۆڤە)، كتێب زمانی ئەخاوتنی نییە، بەڵام خۆی مامۆستایەكە دەكرێ بە جوانترین شێوە مرۆڤ پەروەردە بكات، زۆر باس لەوە دەكرێ قوتابیانی زانكۆ دۆستی خوێندنەوەی پەرتووك نین، بۆیە زاری كرمانجی بە پێویستی زانی بۆچوونی چەند قوتابییەكی زانكۆ وەربگرێ لەم بارەوەیەوە.
سازان ئەحمەد تەمەن 21 ساڵ قوتابی لە زانكۆی سۆران، سەبارەت بە خوێندنەوەی پەرتووك لەلایەن قوتابیانی زانكۆ دەڵێ‌"خوێندنەوە هەیە بەڵام بەو ڕادەیە نییە، تێبینی ئەوەم كردووە قوتابیان زیاتر حەزیان لە كات بەسەر بردنە لە كافی و لەگەڵ هاوڕێیان و پڕكردنەوەی كاتە بەتاڵەكان بە وێنەگرتن و پیاسەو گاڵتەو گەپ چەند شتێكی تر كە كاتیان تیادا بەفیڕۆ دەچێ، چونكە بۆچوونێكیان لا دروست بووە كە خویندنەوە نایانگەیەنێ بەهیچ ... ئەگەر باوەڕیان وابێ خویندنەو سودیان پێدەگەیەنی نایخوێنەوە چونكە نایانەوێ واز لە خۆشیەكانیان بێنن لەبەر خوێندنەوە، وە ئەوانەشی دەخوێننەوە بڕوایان وا یەكە بەخوێندنەوە دەگەن بە ئامانجەكانیان و بەهرەمەند ئەبن بەزانیاری نوێ و توانای زمانەوانیان بەهێز دەكات، باوڕیان وایە كە خوێندنەوە وایان لێ دەكات كە بتوانن بۆ زۆربەی پرس و بابەتەكان قسەیان هەبێ كاتێ دەخوێننەوە هەست بەئاسودەی و ئارامی دەكەن هەندێ جار لەڕێگای خوێندنەوە خەمەكانیان لەبیرخویان دەبەنەوە، یەكێكی تر لەوەی خوێنەر مەبەستیێتی ئەوەیە كە دەیەوی ببێ بە كەسێكی ئەكادیمی بۆ ئەوەی بەشداری لەپرسە ئەكادیمیەكان بكات، بۆیە چەند بتوانێ و كاتی هەبێ دەخوێنێتەوە بۆ بەرەو پێشچوون بە پێی بوونی كات و توانا دەخوێنێتەوە، لەوانە لەمانگێكدا سێ بۆ چوار پەرتوك دەخوێنێتەوە، بەپێی كات گۆڕنكاری تێدا ڕوودەدا گەر كات هەبێ لەمانگێكدا چەند بتوانێ پەرتووك دەخوێنێتەوە لەهەر بوارێك كەسوود بگەیەنێ، بەتایبەتی لەبوارەكانی وەك زانست، زانیاری گشتی، تەندرووستی، دەروونی، فەلسەفی ، چیڕۆك ، ئاینی ، ژیان نامەی زانایان و ناوداران، تەنها ڕۆمان نەبێ كەپێم وایە خوێندنەوەی زۆربەی ڕۆمانەكان كات بەفیڕۆدانە هەندێكیان نەبێ بەڕاستی خوێندەنەوە تاموو چێژی تایبەتی خۆی هەیە، كە هەر كەسێ نوقمی بێ ئەو كات تێدەگات و ئاشقی خوێندنەوەی زیاتر دەبێ ، خوێندنەوەی كتێب وەك دەرمانێكی ئارام كەرەوە وایە كە بەكارت هێنا دواتر هەست بە ئەنجامەكەی دەكەیت، خوێندنەوە لەئامانجەكانتان نزیكتان دەكاتەوە بۆیە ئومێدەكەم بەپێی توانا بخوێننەوە" لەكۆتای دا گوتیشی"پەڕتووك زمانی نییە., بەڵام دەتوانێ فێری قسەمان بكات ".
بەهزاد شێرزاد تەمەن 19 ساڵ قوتابی زانكۆی سۆرانە بۆ زاری كرمانجی گووتی" قوتابیان جیا لەمەنهەجی خوێندن پەرتووكی تریش دەخوێننەوە، بەڵام زۆر بەكەمی دەبینرێت، ئەمەش دەكرێ لە دوو هۆكاردا بەرجەستەیان بكەین، یەكەمیان: بوونی سیستەمێكی ناتەواو لەپڕۆسەی خوێندن لەقۆناغی سەرەتایی و بنەڕەتیدا كە لەسەرەتای دەستپێكی پڕۆسەی خوێندنەوە تا گەیشتن بەقۆناغی زانكۆ كە تیایدا خوێندكار ناچارە لەسەر جێبەجێكردنی ئەم سیستەمە ناتەواوە و بواری ئەوەی بۆ نەڕەخساوە كە پەرتووكی جیا لە مەنهەجی خۆیان بخوێننەوە ، كە ئەمەش خوێندكار لەسەر ئەوە ڕاهێنراوە كە تەنیا تێپەڕاندن ببێتە ئەرك نەوەك چۆنیەتی تێپەڕاندن و گەشەدان بەبواری فیكری و لایەنی زانینەوە ...دوەمیان : دەگەڕێتەوە بۆ ئیهمالی خێزان لەسەرەتای پەروەردەكردن و فێركردنی منداڵەكانیانەوە ، كە بووەتە هۆی ئەوەی قوتابی لەنێو چوارچێوەیەكدا بمێنێتەوە و ڕێگای تر شك نەبا تا بتوانێت گەشە بداتە تواناكانی خۆی و وە هاندانیان لەسەر سیسەتەمی سەرمایەداری نەوەك سیستەمێكی پەروەردەیی و گەشەپێدانی خوود . گوتیشی " خوێندنەوە و بیركردنەوەمان بەهێز دەكات و تێگەشتن لەمرۆڤ و كێشەكانی و عەقڵانیەتمان دەربارەی كێشەو گیر و گرفتەكانی خوود و كۆمەڵگا كراوەتر دەكات وادەكات ڕوانینێكی جیاوازمان هەبێت و بۆ تەواوی بوون ، وە مرۆڤ بەرەو پایەكانی سەركەوتن دەبات و دۆزینەوەی ڕێگاكانی بەختەوەری ئاسان دەكات بەتایبەت لەكۆمەڵگاكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كە قەیرانی سەرەكی نەبوونی بەختەوەریەكی هەمیشەییە * بۆیە خوێندنەوە دەكرێ ناوی بنێین بەختەوەری*بەهۆی خوێندنی زانكۆ وە و سەرقاڵبوون بەبابەتاكانی پەیوەست بە مەنهەجی بەشەكەی خۆتەوە , بواری خوێندنەوە تاڕادەیەك كەم بۆتەوە ، وە بەهۆی بوونی هەڵوومەرجی ژیانەوە كەدوای دەوامی زانكۆ خوێندكاران پێیەوە خەریكن لەكۆتایشدا بەهزاد گووتی"ئەو كتێبانەی لایەنی رۆحیان تێدا، كتێبی فەلسەفی كە بابەتەكانیان قوڵ و پڕ مانا بن كە ئاسۆی بیركردنەوەم فراوان بكات تا ئەوەی بتوانم ڕێگاكانی گەیشتن بەلوتكە بەئاسانی و بەبێ ماندووبنی هزری دەستەبەر بكەم و بگەمە لوتكەی پێگەیشتن نەبوونی بەرپسیارەتی تیایاندا دەربارەی خود و كۆمەڵگا و بیركردنەوە لەداهاتوویان ، فێرنەكردنیان بەوەی ئەوان دەبێ خۆیان پێبگەینن و بوونی ڕۆڵی خراپی خێزان لەگەشەپێدانی ڕۆڵەكانیان ، كە نەقسی لەپەروەردەكردندا بۆتە هۆی نەقسی خودی تیایاندا ، بۆیە تاكی ئەم كۆمەڵگایە زۆربەیان نەخۆشی دەرونیان هەیە كە نەخوێندنەوە هۆكاری سەرەكی گیرو گرفتەكانیانە".
پێشەنگ جەبار خاوەنی پەرتووكخانەی مێخك بۆ زاری كرمانجی دەڵێ‌"ئەوانەی سەردانی كتێبخانە دەكەن لە چین و توێژی جیا جیان و زیاتر گەنجان ڕوو لە كتێبخانە دەكەن، دەتوانم بڵێم ڕێژەیەكی باش ڕوو لە كتێبخانە دەكەن، هەر چەندە ڕێژەكە دڵخۆشكەر نیە بەڵام بە لە بەرچاوگرتنی كۆی هۆكارە ژینگەی دەروونی و ئابووری و كۆمەڵایەتی رێژەیەكی خراپ نیە، ئەگەر ڕۆژانە بەنموونە 2٠ سەردانیكەری هەبێت كتێبخانە لەو ڕێژیە 15 كەسیان گەنجن، سەبارەت بەرەگەزیش گووتی"ڕێژەكە تا ڕادیەك وەكو یەكە چونكە هۆكاری سەردانیكردنی بەشكێكی زۆریان بۆ دەسكەوتنی سەرچاویە ، بۆ قوتابخانەو زانكۆ و پیمانگاكان لە كاتی ئامەدە كردنی ڕاپۆڕت وسمینارو توێژینەوە پێویستانە ، بۆ هەردوو رەگەز ڕێژەكەیان لە یەكەوە نزیكە ، هۆكاێكی تری سەردانیكردنی گەنجان بۆ كتێبخان جگە لەو هۆكارەی گوتمان خۆێندەویە بەگشتی خوێندەوی ڕۆژانە یە خۆشبەختانە گەنجمان هەیە ڕۆژانە ئەخوێنتەوە ڕۆژانە دێت پرسیاری ناونیشانی تازەی كتێب ئەكات ، بەڵام ئەو گەنجانەی كە خوێندەویان كردبێت بە بەشێك لە بەرنامەی ژیانی ڕۆژانە كەمن،خوێندەوش خۆی پڕۆسیە پێویستی بە بەرداومی وە دانەبڕان هەیە ، سەبارەت بەپڕ فرۆشترین كتێب زیاتر بابەتی ئەدەبیە لە نێو ئەدەبیش دا زیاتر رۆمان پڕفرۆشترینە دواتر چیرۆك , كورتە چیرۆك ،شعیر ، بەدویدا بابەتی گەشەپێدانی مرۆییە ، دواتر هەریەكە لە بابەتی ئاینی ,دەروونی , زانستە كۆمەڵایەتیەكان ,وەبابەتی زمان و لێكۆڵینەوە وزمانەوانی دواتر بابەتی یاسایی و هەر یەكە لە بابەتی فكر و فەلسەفەش خوێنەری تایبەت بە خۆیان هەیە".

زۆرترین بینراو