تا 25 ئەم مانگە سەرۆكی هەرێم هەڵدەبژێردرێ

تا 25 ئەم مانگە سەرۆكی هەرێم هەڵدەبژێردرێ

سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی بەربژێری پێكهاتەكانە و تا 25 ی مانگ سەرۆكی هەرێم هەڵدەبژێردرێت.
ئایدن مەعروف، سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ هەفتەنامەی زاری كرمانجی دیاركرد:" تا 25 ئەم مانگە بە دەنگدانی ئاشكرا سەرۆكی هەرێم لەناو پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت، كاراكردنەوەی ئەو پۆستە و دەستنیشانكردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەو پۆستە گرنگە، لەبەر ئەوەی سەرۆكایەتی هەرێم دەزگایەكی سیاسی و نیشتمانییە، پێویست بەوە دەكات كە چەند زووتر سەرۆكی هەرێم دەست بەكار بێت باشترە، بۆ ئەوەی كاندیدی فراكسیۆنی گەورە ڕاسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكوومەت، بۆیە هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێ خێراتر دەكات.

زۆرترین بینراو