ترێGrape

ترێGrape

 

لە لێكۆلینەوەیەك دەركەوتووە كە یەكێك لەو هۆكارانەی مرۆڤ لە شێرپەنجە دوور دەخاتەوە خواردنی ترێیە ئەم لێكۆلینەوە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە ئەو كەسانەی ترێ دەخۆن، دوورن لە نەخۆشییەكانی كوشندە وەكو جۆرەها شێرپەنجە، چونكە خواردنی ترێ، بەشێك لە شەكری گلوكۆزی تێدایە كە رێژەی %7 بوونی ئەم رێژەیە زۆرەش لە نێو ترێ وای كردووە بە ئاسانی هەرس بكرێت، هەروەها لە لێكۆلێنەوەكەدا هاتووە كە ترێ هۆكارێكە بۆ ئەوانەی خوێنی لەشیان كەمە چونكە ترێ بەشداری لە دروست كردنی خڕۆكە سوورەكانی خوێندا دەكات، جیا لەوەش ترێ بە هۆی بوونی مادەی دژە ئۆكسید لە رێی بوونی ڤیتامین A سوود بەخشە بۆ ئەو كەسانەی كە پێستیان كەوتووتە ژێر كاریگەری تیشكی خۆری سەروو وەنەوشەیی.
هەروەها بوونی ماددەی ellagic acid لە ترێ و تۆوی ترێ دەبێتە هۆی هەڵوەشەندنەوەی ئەو ماددانەی كە شێرپەنجە دروست دەكەن. ترێ لەو میوە بەسوودانە دەژمێردرێت كە كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر سنگ و سیەكان، لە ئاوگەكەشی خواردنەوەیەك دروست دەكرێت دژی كۆكەو نەخۆشییەكانی سی، ترێ وەكو هێمنكەرەوەو خەو لێخەر بەكار دەهێنرێت و خوێن پاك دەكاتەوە ، باشتر وایە ترێ بە توێكڵ و دەنكەكانی بخورێت كە ئەمەش بە سوودە بۆ چالاك كردنی گەدە.

زۆرترین بینراو