ته‌ندروستي سؤران پشكنيني چاوي راگرت

ته‌ندروستي سؤران پشكنيني چاوي راگرت

زاری كرمانجی-سۆران: بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران ئاگاداری گشت هاووڵاتیانی سۆران و دە‌ورووبە‌ری دەكاتەوە لە پێناو خۆپارێزی لە‌ ڤایروسی كۆرۆنا، بڕیاردرا بە داخستنی لیژنەی پزیشكی هەمیشەیی بۆ پشكنینی چاو تایبەت بە مۆڵەتی شۆفێری بۆ كاتێكی نادیار.
بەپێی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، لە‌سە‌ر بڕیاری بە‌ڕێوە‌بە‌ری تە‌‌ندروستی سۆران و دە‌ستە‌ی سە‌رپە‌رشتی لێژنە‌ی پشكنینی چاو، لەپێناو پاراستنی تە‌‌ندروستی هاووڵاتیان و جێبە‌جێ كردنی رێنماییە‌كانی تە‌ندروستی و خۆپارێزی لە‌ ڤایروسی كۆرۆنا، بڕیاردرا بە داخستنی لیژنەی پزیشكی هەمیشەیی بۆ پشكنینی چاو تایبەت بە مۆڵەتی شۆفێری، كە پێشتر هەموو رۆژانی دووشەممە ئەو پشكنینە لەلایەن لیژنەی پزیشكی هەمیشەیی ئەنجام دەدرا.

زۆرترین بینراو