تورکیا گوند و ئاوایەکانی سنووری سیدەکان بۆردومان دەکات

تورکیا گوند و ئاوایەکانی سنووری سیدەکان بۆردومان دەکات

 

موڕشید برادۆستی - سبدەکان : فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە سنووری ناحیەی سیدەکان بۆردومان کرد و هیچ زیانی گیانی لێنەکەوتەوە .

سەرچاوەیەکی سەربازی لە سیدەکان نەی ویست ناوی بڵلو بکرێتەوە بە زاری کرمانجی راگەیاند" نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە, فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەمەبەستی لێدان و کردنە ئامانجی پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " بە چڕی گوند و ئاوایەکانی دەشتی هێرتی سەر بە ناحیەی سیدەکان کرانە ئامانج و هەردوو گوندی ئاڵەکان و سیران بۆردومان کران .

بە گووتەی ئەو سەرچاوەیە, هیچ هاووڵاتییەکی سڤیل بەهۆی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی تورکیا نەبووە قوربانی و زیانەکانی چەکدارانی " پەکەکە "ش نەزانراوە , بەڵام بۆردوومانەکە ترسی زۆری لای گوندنیشینان درووست کردووە .

بەهۆی هەبوونی پەکەکە و بۆردوومان و تۆپبارانەکانی تورکیا لە ساڵانی رابردوو دەیان هاووڵاتی سڤیل لە سنووری سیدەکان سەر بە قەزای سۆران بوونەتە قوربانی و زەرەر و زیانی ماددی زۆر بە خەڵک گەیشتووە, ئەمە لە کاتێکدایە زیاتر لە 100 گوندی دەڤەرەکەش بە هۆی نا ئارامییەوە چۆڵکراون .

زۆرترین بینراو