توندوتیژی دژی ژنان چی؟

دهۆك بارزانی
توندوتیژی دژی ژن یان توندوتیژی ڕەگەزیی: بریتییە لەو كردە توندوتیژییانەی بە شێوەیەكی سەرەكی دژی ژنان و كچان ئەنجام دەدرێت و ئەم جۆرە توندوتیژییانە بە جۆرێك لە جۆرەكانی تاوانی كینەیی دادەنرێت كاتێك بە تایبەتی ئاراستەی ژنان و كچان دەكرێت لەبەر ئەوەی كە رەگەزی مێن. توندوتیژییەكانی دژی ژن مێژوویەكی دوورو درێژی هەیە، ڕووداو و ڕادەی توندێتی كردەكان لە كاتێكەوە بۆ كاتێكی تر و لە كۆمەڵگەیەكەوە بۆ كۆمەڵگەیەكی تریش دەگۆڕدرێت. ئەم كردە توندوتیژییە بە ڕێكار و شێوازێكی چەوساندنەوە و داپلۆسینی ژن دادەنرێت چ لە كۆمەڵگە یان پەیوەندی تاكەكەسی دا بێت و دەكرێت هۆكارەكەی بگەرێتەوە بۆ هەستی (خاوەندارێتی، باڵادەستی، سروشتێكی دەروونی توندوتیژانە و كینەیەكی زكماكی) بەرامبەر بە ژن لەلایەن كەسی توندوتیژەوە.
ڕاگەیاندنی نەتەوە یەكگرتووەكان دەربارەی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان دەڵێت "توندوتیژی دژی ژنان بریتییە لە بەرجەستەبوونی پەیوەندییە مێژوویە نایەكسانەكانی نێوان ژن و پیاو وە توندوتیژی دژی ژنان یەكێكە لە رێكار و شێوازە سەرەكییەكان كە ژنان بەزۆر و ناچاری دەخرێنە ئاستێكی نزمتر و كەمتر بە بەراورد بە پیاوان."سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، كۆفی ئەنان لە ڕاپۆرتێكی ساڵی ٢٠٠٦ كە لە ئابوونەی پەرەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ژنان بڵاوكرابووه‌وە ڕایگەیاند: توندوتیژی دژی ژنان و ژنان كێشیەكی گشتگیرە و لە جیهان دا بەلایەنی كەمەوە هەموو سێ ژنێك دانەیەكیان ڕووبەڕووی لێدان، سێكسی زۆرەملێ یان دەستدرێژی بووتەوە لە خاڵێك لە خاڵەكانی ژیانی دا كە زۆرجار كەسی دەستدرێژیكەر كەسێكی ناسراوی ژیانی ژنەكە بووە.
توندوتیژی دژی ژنان دەچێتە خانەی چەند پۆل و بوارێكەوە وە توندوتیژی لەلایەن تاكەكەس و دەوڵەتیشەوە ئەنجام دەدرێت. هەندێك لە جۆرەكان كە لەلایەن تاكەكەسەوە ئەنجام دەدرێت (لاقەكردن، توندوتیژی خێزانی، دەستدرێژی سێكسی، منداڵ خستنەوەی زۆرمڵێ، كوشتنی كچە ساواكان، دیاریكردنی ڕەگەز پێش لەدایكبوون و توندوتیژی پێش لە دایكبوون) و هەروەها كردە باو و نەریتییەكان وەك (كوشتن لەسەر نامووس، توندوتیژی لە كاتی دەستگیرانی دا، خەتەنەكردنی ژنان، هاوسەرگیری لەڕێی فڕاندن و هاوسەرگیری زۆرەملێ). ئەو توندوتیژییانەی لەلایەن هەندێك لە دەوڵەتانەوە ئەنجام دەدرێت (لاقەكردن لە كاتی جەنگ دا، توندوتیژی سێكسی و كۆیلەكردنی سێكسی لە كاتی ناكۆكییەكان دا، نەزۆك كردنی زۆرەملێ، منداڵ لەباربردنی زۆرەملێ، توندوتیژی لەلایەن پۆلیس یان كەسانی دەسەڵاتدار، بەردبەباران كردن و بەقامچی لێدان) و چەند شێوەیەكی تری توندوتیژی وەك بازرگانی كردن بە ژنان و لەش فرۆشی زۆرەملێ كە ڕێكخراوە لەلایەن تۆرە تاوانكارییەكانەوە.
ڕێكخراوی تەندروستی جیهنی (World Health Organization - WHO) لە لێكۆڵینەوەكانی دەربارەی توندوتیژی دژی ژنان هەستاوە بە هەڵسەنگاندن و پۆلێن كردنی شێوازە جیاوازەكانی توندوتیژییەكە كە ڕوودەدات بە درێژای قۆناغەكانی ژیانی ژنان لە پێش لە دایكبوونییەوە تا تەمەنی پیری.
هزر و نەریتی چەوت بكوژێنەوە؛ نەك ژیان....
#پێكەوە_خێزان_دەپارێزین

زۆرترین بینراو