تونێلی پیرمام دەکرێتەوە

تونێلی پیرمام دەکرێتەوە

وەزارەتی شارەوانی ئاشكرای دەكات، سبەی كارەكانی تونێلی پیرمام تەواو دەبێت و لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەت بڕیاردرابوو پێش جەژنی نەورۆز بكرێتەوە، بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری و کارئاسانیکردنی ھاتووچۆی دەکرێتەوە، بەڵام بەھۆی قەدەغەی ھاتووچۆ كردنەوەی تونێلەكە بە فەرمی دوادەخرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیار درابوو کە کارەکانی تونێلی پیرمام لە پێش نەورۆزی ئەمساڵ تەواو بکرێت، ھەر بەوشێوەیە کارەکان ئەنجامدران و پڕۆژەکە لە سبەی رۆژی 19/3/2020 تەواو دەکرێت و دەکرێتەوە، بەڵام بەھۆی رێکارەکانی قەدەغەکردنی ھاتووچۆ لەنێوان شارو شارۆچکەکان کردنەوەی تونێلەکە بەشێوەیەکی فەرمی دوادەخرێت بۆ کاتی نەھێشتنی قەدەغەکردنی ھاتووچۆ، لەبەر بەرژەوەندی گشتی تونێلەکە لە وادەی دیاریکراودا بەڕووی هاتووچۆی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە بۆ ئەوەی لەکاتی پێویستدا و بەتایبەت بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری و کارئاسانیکردنی ھاتووچۆی ئەو بەڕێزانەی لەلایەن لیژنەی باڵای رووبەڕوبوونەوەی کۆرۆناو لیژنەکانی پارێزگاو قایمقامییەتەکانەوە رێگەیان پێدەدرێت کە ھاتووچۆ بکەن، بۆ ئەوەی لە رووی تەندروستی و فریاگوزاریی خێراوە سوود لەو پڕۆژەیە ببینن و خزمەت بە ھاووڵاتییان بکەن".

زۆرترین بینراو