تونێلی پیرمام کرایەوە

تونێلی پیرمام کرایەوە

پەیامنێری زاری کرمانجی محەمەد ئامۆکەیی، رایگەیاند" بەهۆی زۆری بەفر بارینەوە و درووستبوونی ئاستەنگ لە پێچەکانی پیرمام، بە شێوەیەکی کاتی تونێلی پیرمام بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلان كرایەوە و ئێستا شوفێران ئەتوانن ئەو رێگەیە بەکاربێنن.
ئەوەشی گووت" تیمەکانی راماڵینی بەفر بارین بە بەردەوامی خەریکی خاوێنکردنەوەی رێگەی نێوان مەسیف و شەقڵاوەن بەڵام بەهۆی زۆری بەفر ئاستەنگ بۆ شوفێران دروست دەبێت و جوان رەفیق قایمقامی شەقڵاوە، داوا لە خەڵک دەکات ئەمڕۆ لەماڵەکانیان بن، بۆ ئەوەی دووربن لەرووداوی نەخوازراو.

زۆرترین بینراو