تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 70 هەزار کەسی تێپەڕاند

تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 70 هەزار کەسی تێپەڕاند

زاری كرمانجی - وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی تایبەت بە کۆرۆنای راگەیاند، ئاشکرای کرد لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 1283 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، بەمەش ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 70 هەزار کەسی تێپەڕاند.

بەپێی راگەیەندراوەکە زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکراون کە ژمارەیان 486 کەسە، هەروەها زۆرترین چاکبوونەوەش هەر لە هەولێر تۆمارکراوە و لەو 333 کەسەی لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، 146ـیان لە هەولێر بوون.

23 کەسی دیکە بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و، کۆی گشتی گیانلەدەستدان بەو پەتایە گەیشتە دوو هەزار و 377 کەس، کە زۆرترینیان (1150 کەسیان) لە سلێمانی بوون.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:

 

دەقی راگەیەندراوەکە:

١. پشکنین: (٧١٤٨ پشکنینی نوێ)
(٢١٤٢ هەولێر)
(١١٤٤ سلێمانی)
(٣٢٩٢ دهۆك)
(٨٠ هەڵەبجە)
(١٠٥ ڕاپەڕین)
(٣٨٥ گەرمیان)


٢. تووشبوو: (١٢٨٣ تووشبووی نوێ)
(٤٨٦ هەولێر)
(٢٣٢ سلێمانی)
(٤٥٢ دهۆك)
(٣٦ هەڵەبجە)
(١٢ ڕاپەڕین)
(٦٥ گەرمیان)

٣. چاکبوون: (٣٣٣ چاکبوون)
(١٤٦ هەولێر)
(٣٣ سلێمانی)
(٩٢ دهۆك)
(٢٥ هەڵەبجە)
(٢ ڕاپەڕین)
(٣٥ گەرمیان)


٤. مردن: (٢٣ مردن)
(٦ هەولێر)
(١١ سلێمانی)
(٢ دهۆك)
(٢ هەڵەبجە)
(٢ ڕاپەڕین)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی (٢١٨٧١) (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین (٦١٤١٥١) (٢١٩٨٩٧ هەولێر، ١٤٢٢٥١ سلێمانی، ٢٤٦٦٣٧ دهۆك، ٥٣٦٦ هەڵەبجە)
تووشبوون (٧٠١٥٥) (٢٥٣٦٠ هەولێر، ٢١٤١٧ سلێمانی، ٢١٠٠٤ دهۆك، ٢٣٧٤ هەڵەبجە)
چاکبوون (٤٠٤٣٤) (١٧٣٥٧ هەولێر، ١١٥٨١ سلێمانی، ٩٣٠٥ دهۆك، ١٢٩١ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر (٢٧٣٨٤) (٧٣٢٢ هەولێر، ٨٦٨٦ سلێمانی، ١١٢٧٧ دهۆك، ٩٩ هەڵەبجە)
مردن (٢٣٧٧) (٦٨١ هەولێر، ١١٥٠ سلێمانی، ٤٢٢ دهۆك ، ٨٤ هەڵەبجە)


بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).


وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٦ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠

زۆرترین بینراو