تووی ووشك بۆ تەندروستی باشە

تووی ووشك بۆ تەندروستی باشە

تووی وشك كراو یەكێكە لەو بەروبوومانەی سوودێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە, بەهۆی بوونی زۆرێك لە كانزاكانی(فۆسفۆر, سۆدیۆم, پۆتاسیۆم, كالیسیۆم, ئاسن, مس, مەنگەنیز, گۆگرد) تێیدا, هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و پرۆتین شەكر و فلافلۆنید.
بە پێی ئەو توێژینەوانەی لەسەر تووی ووشك ئەنجام دراوە، دەركەوتووە بەهۆی پێكهاتەكانییەوە چەندین سوودی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، بۆ نموونە بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی كێشەی گەدەیان هەیە یان دووچاری ئازاری قۆڵۆن بوونە، هەروەها بۆ چارەسەری كەمی ڕێژەی ئاسن لە جەستە زۆر باشە، ئەو كەسانەشی كە كێشەی كۆكەیان هەیە، دەتوانن بیخۆن یا بڕێكی بكەنە ناو ئاو و پاش چەند كاتژمێرێك تووەكە و ئاوەكەی پێكەوە بخۆن، ئەم بەرووبوومە جگە لەوەی خواردنی بۆ پێست باشە، ئەگەر بخرێتە ناو ئاو و بۆ ماوەیەكی كم بككوڵێندرێت و پاشان لە پێست بدرێت سوودی دەبێت بۆ سافی و جوانی پێست، لەبەر ئەوەی توو بە خێرایی خواردن هەرس دەكات، كاریگەری زۆری هەیە لە دابەزاندنی كێش, بە هۆی بوونی ماددەی (ئاكای)تێیدا.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو