تویتەر سەکۆی ڕامیاری جیهانی

بەرەکات قورتاس

ته‌كنه‌لۆژيا ڕۆژ بە ڕۆژ پانتایەک لە ژیانی ئێمەدا داگیر دەکات، به‌جۆرێك ئه‌سته‌مه‌ ڕۆڵی تەکنەلۆژیا لەم سەردەمەدا پشتگوێ بخه‌ين، کە ژیری دەسکرد چۆن توانیان هاوکاری پزیشکە چینیەکان بن بۆ سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسی کورونادا.

 هاوکات لەم سەروبەندەدا کە جیهان گیرۆدەیە بەدەست ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەمریکا ئەنتەرنێتی نەوەی پێنچەم پەسەند دەکات، کە ڕەنگە لە ئایندەدا کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنیەکانی ببینین، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە تۆڕێک وه‌ك سەکۆ و ناوەندێکی گرینگی بڕیاڕ و سیاسەتی نێودەوڵەتییە ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌ويش تویتەره‌.

 ڕەنگە ئێمە تەنیا وەک ناوێک بناسین کە لکاوە بەناوی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە چۆن لەڕێگەی تویتەکانیەوە جیهان ئاراستە دەکات. هەر چەند ڕوونە تویتەکان دەلالەت نین لە سیاسەتی ئەمریکا، بەڵام ناشتووانین بە گرینگیەوە لێیان نەڕووانین، کە چۆن دەتووانن قەیران دروست بکەن یان چارەی بکەن.

ئەمڕۆژانەی کە لە ماڵەوەین بەژداری خولێکی ئۆنلاینی پەیمانگای جەزیرە بووم، کە تایبەت بوو بە تۆڕی تویتەر، خولەکە سەبارەت بە نووسین بوو لە تویتەردا، هەڵبەت پەیمانگەیەکی وەک جەزیرە لەبەر گرینگی ئەم تۆڕە خولی تایبەتی بۆ دەکاتەوە، لە درێژی خولەکەدا بەوە ئاشنا بووین كه‌ چۆن دەتووانین لە تویتێکدا کە تەنیا 140 وشە دەرفەت دەدا بنووسی چۆن 140 وشەی کاریگەر بنووسین. خۆی لێرەدا ئەگەر مانای تویتەر شیکار بکەین، لە دەنگی (تو تو)ـی باڵندە وەرگیراوە کە بە کەمترین دەنگ زۆرترین مەبەست بدا، تۆڕێک دەنگی کاریگەرترین وڵاتی زلهێزی جیهان دەگەینێ، بۆيه‌ لازمە لێرەدا بپرسین کورد چ ئامادەکاريه‌کی هەیە لە ڕێگەی ئەم تۆڕەوە دەنگی زولالی ساڵەهای ساڵی نەتەوەيه‌کی خاوەن هەزاران شەهیدی ڕێگەی سەربەخۆیی بە جیهان بگەینێت، یان هەر وەک تۆڕەکانی تر دەیکاتە مەیدانی هەزەلیات و گاڵتە و قاقای پێکەنین!؟

 سەرەڕای کاریگەری بەڵام هێشتا پێگەی کورد لەو تۆڕەدا کاریگەر نییە ...

زۆرترین بینراو